هەنگاوی شۆڕشگێڕی جەنگی حەفتانین لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە بەشداریان لە جەنگی حەفتانیندا کردووە، بۆ ئاژانسەکەمان باسیان لە تێکۆشانی بەرانبەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کرد کە لە لایەن عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەدرێت و باسی ئەوەیان کرد، " ڕێبەر ئاپۆ بە ڕامانە ئازادەکانی بۆ هەموو مرۆڤایەتی شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبات. هێزە نەتەوە – دەوڵەتەکان لەدژی ئەم ڕۆناکیە بوونەتە یەک و شەڕ دەکەن."
'پێویستە هەموو ژنانی جیهان بە پێی ڕاستی و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشن'
گەریلاکانی یەژاستار لە هەنگاوی حەفتانیندا لە شەڕی ئازادیدا پێشەنگایەتی دەکەن. گەریلا گوڵناز کاراتاش لەبارەی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات وتی، "١٥ی شوبات بۆ هەموو گەلانی جیهان ڕۆژێکی ڕەشە و هیچ کاتێک دیلکگرتنی ڕێبەر ئاپۆ قبوڵناکرێت. ئەو کەسە ئازادیخوازانەی بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێن، هزری ڕێبەر ئاپۆ وەک بناغە وەردەگرین و دەژین. ئێمەش وەک گەریلاکانی یەژاستار بۆ شکاندنی ئەم گٶشەگیریە بە هەموو هێزمان تێدەکۆشین، شەڕ دەکەین، لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ نە تەنها بۆ ئێمە و بۆ هەموو مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت و هەوڵ دەدات. بە تایبەتی بۆ هەموو ژنان ڕەنجێکی زۆر دەدات و ئێمەش بە تێکۆشانمان دەبینە شایەنی ئەو ڕەنجە. ڕێبەرایەتی بۆ ئازادی ژنان شەڕێکی گەورە بەڕێوەدەبات و پێویستە ژنانی جیهانیش لەسەر ئەم ڕاستیە و ئایدۆلۆژیایە خەبات بکەن. ڕێبەر ئاپۆ لە ناو تاریکیدا ڕۆناکی خوڵقاند. تاریکی بە شێوەی کۆیلایەتی بە سەر کۆمەڵگادا دەسەپێنرێت، بەڵام ڕۆناکی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ڕزگاری لە کۆیلایەتی و تاریکییە."
'ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتی شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبات'
کاراتاش لە بەردەوامی قسەکانیدا وتیشی، "رێبەر ئاپۆ بە رامانە ئازادەکانی بۆ هەموو مرۆڤایەتی شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبات. لەبەرئەوە هیزە نەتەوە – دەوڵەتەکان لەدژی ئەم ڕۆناکیە یەکدەگرین و شەڕ دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرانبەر دەسەڵاتی دەوڵەت بوو بە ئاستەنگ، بەو هۆیەوە هێزە نێودەوڵەتیەکان لە بەرانبەر تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد یەکیانگرت."
گەریلای یەژاستار گوڵناز باسی لە جەنگی حەفتانینیش کرد و وتی، "ئێمە لە جەنگی حەفتانیندا تۆڕەیی خۆمان پیشان دەدەین. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار بە هەموو تۆڕەیی و قینی خۆمان تۆڵەی ڕێبەر ئاپۆ لە دەسەڵاتداران دەکەینەوە ، بۆیە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ وەک ئاگرێک لە ناو دڵیاندا گەش دەبێت. سەرۆک ئاپۆ بە هزر و بۆچوونەکانی پیلانگێڕی تێکشکاندووە و ئێمەش بەدوای ڕامانەکانی کەوتووین. لە جەنگی حەفتانیندا ئێمە لە ئاستێکی باڵادا تێدەکۆشین. هەموو چالاکیەکانمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. ئازادی ڕێبەرایەتی ئامانجی سەرەکی ئێمەیە. ئێمە هیچ کاتێک دەست لە تێکۆشانمان هەڵناگرین."
'دوژمن هیچ کاتێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت'
گەریلای هەپەگە ئەنگین ڕۆژئاوا لەبارەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕایگەیاند، "ئێمە تا کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەرایەتی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. ئێمە سەرەتا دوژمن لە شەڕی حەفتانیندا تێکدەشکێنین. دوژمن هەرچەند هێرش بکات هیچ کاتێک ناتوانێت هێزی گەلەکەمان لەناوببات. بەڵێنمان بۆ شەهیدان ئەوەیە، ڕێگا بە یەک هەنگاوی دوژمن نادەین. ئێمە دوژمن دەشکێنین و لەگەڵ گەلەکەمان سەردەکەوین. دوژمن بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هێرش دەکاتە سەر هەموو گەلی کورد. پپێویستە ئێمە باش بزانینن دوژمن دەیەوێت بە گۆشەگیری هێرش بکاتە سەر هەموو گەلی کورد، بەڵام ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی ڕێگا نادەین و بە تەئکیدی سەردەکەوین. دوژمن هەرچەند هێرش بکات، بەرخۆدانمان گەورەتر دەبێت. ئامانجی دوژمن قڕکردنی گەلەکەمانە، بەڵام تا دڵۆپی کۆتایی خوێنمان شەڕ دەکەین و گۆشەگیری تێکدەشکێنین و سەرۆکەکەمان ئازاد دەکەین."
ف.ق