ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
" لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ڕوونیا وشەهید باگەردا هێزەکانی یەژاستار لە ڕۆژی ١ی تەشرینی یەکەم/٩ی ڕەزبەرلە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە تەپەی خودێ-ی هەرێمی ئاڤاشین چالاکییان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراو وبریندارانی هێزەکانی دوژمن نەزانراوە.
لە جوودی شەڕە
لە ڕۆژی ١ی تەشرینی یەکەم/ ٩ی ڕەزبەر لە کاتژمێر ١٢:٣٠ گەریلاکانی ئێمە لە ناوچەی گوندک ڕەمۆ-ی جوودی سەر بە شڕنەخ بەرەوڕووی یەکەیەکی سەربازی سوپای تورک بوونەوە ولە ئەنجامدا شەڕهاتە ئاراوە.
دوای ئەوشەڕە سوپای تورک لەناوچەکەدا دەستیان کردبە ئۆپەراسیۆنی سەربازی. یەکینەیەکی دوژمن کە لەناوچەکەدا بۆسەی بۆهێزەکانی ئێمە دانابوو، لەلایەن گەریلاوە کرایە ئامانج. ژمارەی کوژراو و برینداری سوپای تورک نەزانراوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٢هەڤاڵی ئێمە شەهید بوون. لە ڕۆژانی داهاتوودا ناسنامەی ئەو٢هەڤاڵە شەهیدە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
' گەریلایەک وەبیر هێنرایەوە'
لە رۆژی ١١ی ئەیلوول لە ناوچەی شەهید پلینگی چەلێ-ی جولەمێرگ لە نێوان هێزەکانی ئێمەو و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕهاتە ئاراوە. لە ئەنجامی ئەوشەڕەدا هەڤالێکی ئێمە بەناوی ئۆڤەیش بێریتان شەهید بوو و هەواڵێکی ترمان بەناوی کوردستان( گولیستان ئیرەن) بەدیلی کەوتووەتە دەستی دوژمن.
ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیە:
ناسناو: ئوڤەیش بێریتان
ناووپاشناو:مەنەقشە باقی
شوێنی لەدایک بوون: جولەمێرگ
ناوی دایک- باوک: باران- مەحیەدین
شوێن وڕێکەوتی شەهیدبوون: چەلێ/ ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
هەپەگە سەرەخۆشی لە گەلی کورد و خانەوادەی هەڤاڵ ئوڤەیش بێریتان کرد و بەڵێنیدا کە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بن و هەتاسەرکەوتنی یەکجارەکی تێکۆشان بکەن.
'هێرشی ئاسمانی'
لە رۆژی ٢ی تەشرینی یەکەم/١٠ی ڕەزبەر فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە کاتژمێر ١٥:٠٠ ناوچەی گۆشین، کاتژمێر ١٦:٠٠ دەورووبەری گوندی ئەشکەوتان-ی گارێ، کەتژمێر ١٩:٣٠ ناوچەی ساجای زاپی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد.
لە ئەنجامی ئەوهێرشە ئاسمانییانەدا ٢ هەڤالی ئێمە شەهید بوونە. لە ڕۆژانی داهاتووەدا ناسنامەی ئەو ٢ گەریلاشەهیدە بڵاو دەکرێتەوە.
ک-ش