'گەریلاکان بە جۆش و خڕۆشەوە و مۆڕالەوە ڕێگری لە داگیرکەران دەکەن'

"گەریلاکان لە ئێستادا بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە هەم ڕێگری لە داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەکەن و هەم لە ساڵیادی هەنگاوی ژیانەوەدا بە هێز و خوڵقێنەرەوە دەجووڵێنەوە."

ڕۆژدا جزیر گەریلای یەژاستار بە بۆنەی ٣٦مین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ قسەی کرد و وتی،"فەرماندە عەگید بە چالاکیەکەی کاریگەریەکی زۆری لەسەر گەلی کورد دروست کرد. گەریلاکان لە ئێستادا لە هەموو کوردستان چالاکی ئەنجام دەدەن، لەدژی سوپای تورک شەڕ دەکات و ڕێگری لە داگیرکەری و داگیرکەران دەکات. ئەوە میراسی هەنگاوی ١٥ی تەباخە. بەرلە ٣٦ ساڵ سوپابوونی ژن، هێزی ژن لاواز بوو. گفتوگۆ لەسەر ناسنامەی ژن نەدەکرا، کەس متمانەی بە ژن نەبوو. لە مێژووی کوردستان بێگۆمان ژنانی جەنگاوەر و بەناوبانگ هەبوون، بەڵام وەک تەڤگەری پەکەکە کە بتوانن چەندین ساڵ لەسەر چیا بمێننەوە و شەڕ بکەن، ڕێکخستنەکانیان بەهێز بکەن، هێزیان هەبێت، نەبوون. هەر گەریلایەک کە لەناو هەپەگە و یەژاستاردا خۆیان رێکدەخەنەوە، بەرهەمی ١٥ی تەباخن. فەرماندە ماحسوم کورکمانز لە مێژووی کوردستان و پەکەکەدا مۆری خۆی لە بەرخۆدان، شۆڕشگێری و پێشەنگایەتیدا. گەریلا ئێستا بە جۆش و خڕۆش و مۆڕالێکی گەورەوە لەبەرانبەر داگیرکەران دەجەنگێت و لە ساڵیادی هەنگاوەکەدا بە بەهێزی و بە خوڵقێنەری دەجووڵێتەوە."

لەدژی توندوتیژی پاراستن مەرجی سەرەکیە

ڕۆژدا جزیر گەریلای یەژاستار ڕاشیگەیاند کە تاکە ڕێگای ڕێگریکردن لە قڕکردن و توندوتیژی بەرانبەر ژنان خۆپاراستنە و وتی،"دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر ژن و منداڵان. دەیەویت کورد قڕ بکات. کەلتوری کوردی لەناو ببات. دەیەوێت باشووری کوردستان داگیر بکات. گەریلا لە ساڵیادی ١٥ی تەباخدا هەم دەیەوێت هێرشی داگیرکەری تێکبشکێنێت، هەم گورزی گەورە لە سوپای تورک بدات."

ف.ق