گەریلا ئاڤاڕەش: بۆتان جێگەی حەساب پرسینە
ئارین ئاڤاڕەش گەریلای (یەژەستار – YJAS Star) لەبارەی هەرێمی بۆتانەوە وتی، "بۆتان خۆشترین جێگەی هاوڕێیەتی و لەهەمان کاتدا قوڕسترین جێگەیە کە حەساب لە دوژمن بپرسین."
ئارین ئاڤاڕەش گەریلای (یەژەستار – YJAS Star) لەبارەی هەرێمی بۆتانەوە وتی، "بۆتان خۆشترین جێگەی هاوڕێیەتی و لەهەمان کاتدا قوڕسترین جێگەیە کە حەساب لە دوژمن بپرسین."
ئارین ئاڤاڕەش گەریلای (یەژەستار – YJAS Star) شایەدەکێ هەنگاوی ١٥ی تەباخ، باسی لە ژیانی گەریلایەتی خۆی لە بۆتان بە فەرماندەیی ئەفسووناوی ماحسون کوردکماز (عەگید) دەکات.
بۆتان خۆشترین جێگەی هاوڕێیەتی و لەهەمان کاتدا جێگەی حەساب پرسین لە دوژمنە...'
ئاڤاڕەش وتی، " بۆتان خۆشترین جێگەی هاوڕێیەتی و لەهەمان کاتدا قوڕسترین جێگەیە کە حەساب لە دوژمن بپرسین. یەکەمین جێگە کە تێیایدا هەنگاوم هاویشت دەڤەری بەستا بوو. بەستا یەکێک لە خۆشترین شوێنەکانی گەریلایە و بە تایبەتی بۆ من یەکەمین جێگەیە کە تێیایدا هەنگاومنا و خەباتم کرد. لە ناو گەریلادا کاتێک یەکەمجار لە جێگەیەک هەنگاو دەنێیت، ئەو جێگەیە دەبێتە جێگەیەکی تایبەت لە بیرەوەریەکانتدا. لە ڕووی مەعنەویەوە جیاوازە. لە ناو گەریلادا هەنگاوی یەکەمینم لەوێنا، بەڵام لە ڕووی پراکتیکیەوە لە هەرەکۆڵ مامەوە."
فێری وابەستەبوون بووم
گەریلا ئاڤاشین ڕایگەیاند، لە ڕووی سەربازیەوە هەنگاوی یەکەمینی لە هەرەکۆڵ ناوە و دەڵێت، "یەکەم جار لە هەرەکۆڵ شەڕم کرد و یەکەمین جێگەیە کە چەکم تێدا بەکارهێنا. یەکەم جار لەم دەڤەرە فێری ڕێکوپێکی، دیسیپلین، گەریلایەتی و شەڕ و بەرەوپێشەوەبردنی شەڕ بووم. هەمان شت بۆ دەڤەری گارساش دەبێت. لەو شوێنە فێری یەکەمین هاوڕێیەتی بووم. لەو شوێنە بووم بە شایەدی شەهادەتی هاورێکانم و فێری وابەستەبوون بووم. لەوێ هاوڕێ ئارمانج، هەبوون و باهۆزم ناسی. هەر یەکێک لەوانە قارەمانێک بوون.
بۆنی قارەمانێتی لە گابار دێت
ئاڤاڕەش ئاماژەی بەوەدا، دواتر چووەتە دەڤەری گارە و بەم شێوەیە هەستەکانی لە گارە دەربڕی، "بۆنی فەرماندار عەگید لە گابار دێت. لە هەر هەنگاوێک، لە هەر پراتیک و لە هەر دارێک، هەستت بەوەدەکرد کە خەبات و بۆنی فەرماندار عەگید هەیە. بەو هەست و بۆچوونە کارکردن و شەڕکردن لەو دەڤەرە جیاواز بوو. لە کوردستان ئەگەر بەهەشتێک بۆ گەریلا هەبێت، ئەویش گابارە. چیاکان ئەوەندە بە جوانی دەبینرێت، شاخەکان ئەوەندە سامناک و جیاوازن، وەک بەهەشت وایە. لە ڕووی زەمینی و بارودۆخی سروشتیەوە، ڕێک جێگەی گەریلایە. بارودۆخ کەمێک زەحمەتە، بەڵام گەریلاش واتە زەحمەتی. کاتێک لەو سروشتەدا هاتوچوو دەکەی دەڵێی: 'من گەریلام'."
شوێنپێی هاوڕێ عەگید...'
ئارین ئاڤاڕەش گەریلای (یەژەستار – YJAS Star) وتیشی، "لە هەر جێگەیەک کە گەریلایەتیمان تێدا دەکرد و لێی دادەنیشتین، بە ڕاستی شوێنپێی هاوڕێ عەگید دەبینرا. ئەو شوێنانە میراسێکی ئەو بوون و بۆمان بەجێمابوون. لەو دەڤەرە فەرماندار عەگید دەستی بە یەکەمین هەنگاوی تێکۆشانی گەریلا کردبوو و بۆیەش بۆنی لە هەموو جێگەیەک بڵاوببووە، خوین و عارەقت لە ڕێشەی هەموو گوڵ و دارێکدا بوو. کە ناتوانێت ئەو خوێن و عارەقە لە ڕیشەی گوڵ و گیا و دارەکاندا دەربهێنێت. لە ناو مێژوویەکی بەو شێوەیەدا جێگەیەک بگری، زۆر گرنگە. لە ناو مێژوویەکی بەو شێوەیەدا ژیان و جێگرتن و ڕۆلت هەبێت، هێزێکی زۆر جیاوازە.
ف.ق