گەریلا؛ ئەم ساڵ ئەکەین بە ساڵی ئازادی "ڕێبە ئاپۆ"

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دەڵێن؛ ئێمە ئامادەین کە ساڵی ٢٠١٨ بکەینە ساڵی تێکشکاندنی گەلەکۆمە و ئازادی بۆڕێبەر ئاپۆ.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، بە بۆنەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات،لە دژی ڕێبەری گەلی کورد ((عەبدوڵا ئۆجالان)) بۆ ئاژانسی فرات، قسەیان کرد؛

ئاکئ یەڵماز، یەکێک لە گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، وتی: ''بۆ ئەوەی زێهنییەتی پیلانگێڕی بشکێنرێت و مۆدێرنیتەی دێموکراتیک و ژیانی ئازاد بنیاد بنرێت، پێویستە گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کورستان، یەکگرتوو بن و بۆ ئازادی ئۆجالان تێکۆشان بکەن''.

نوجان سۆزدار، ژنەگەریلای یەژاستار-یش بۆۆ ئاژانسەکەمان دوا و ڕایگەیاند: ''پیلانگێڕییەکە تەنیا لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان نەبوو، لە ڕێی ئەو گەلەکۆمەیەوە ویستیان پڕۆسەی پاکتاوکردنی کوردان بگەێننە ئەنجام. سۆزداردەڵێ: بە بەرخۆدانیی ئایدیۆلۆژی – فەلسەفی، پێش بە سیاسەتەکانی پیلانگێڕان گیراوە. ئێمە ئەسییربوونی جەستەیی ڕێبەرئاپۆ قەبووڵ ناکەین، بۆ ئەوەش چیمان لەدەست بێ، دەیکەین. ئێمە بڕیارمانداوە کە ساڵی ٢٠١٨ بکەینە تێکشکاندنی پیلانگێڕی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. بۆ پێکهێنانی ئەو ئامانجەش، ئێمە بۆ هەڵگرتنی ئەرک و بەر بەرپرسیاریەتییەکانمان  ئامادەین".

زیلان ئامەد، یەکێکی دیکە لە گەریلاکانی یەژاستار،وتەێکی ڕێبەر ئاپۆ-ی وەبیرهێنایەوە ؛''گەورەترین شۆڕش، شۆڕشی فکرە، فکری من لە هەرکۆیەک بێ منیش لەوێم". ئێستا فکر و ڕامانی ئەو لە هەموو شوێنێکە. ئەگەر ئێمە باش لەوە تێبگەین، سەردەکەوین.