گەشتێک بۆ ناو پەکەکە لەگەڵ گەریلایەکى عەرەب دا
حاجی گەریلایەکى عەرەبە. دواى هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال بەشداری ریزەکانى پەکەکە بووە. حاجی وتی "خواستم لە دژی ئەوانە بجەنگم، کە دەیانەوێت زیان بە مرۆڤایەتى بگەیەنن. تاکە رێگاش بۆ ئەو جەنگە پەکەکەیە".
حاجی گەریلایەکى عەرەبە. دواى هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال بەشداری ریزەکانى پەکەکە بووە. حاجی وتی "خواستم لە دژی ئەوانە بجەنگم، کە دەیانەوێت زیان بە مرۆڤایەتى بگەیەنن. تاکە رێگاش بۆ ئەو جەنگە پەکەکەیە".
رێگاکە زۆر دوور و درێژە. ئەو شوێنەى کە بۆی دەڕۆین شوێنى مانەوەى گەریلاکانە. خۆر بەسەر سەرمانەوەیە. حاجی پێشڕەویمان بۆ دەکات و لە پێشەوە دەڕوات. کاتێک سەیری دواوەى کرد زانیى ناتوانم بەپێى ئەو رێ بکەم و خێرا بڕۆم. حاجی کاتێک بینیى لێومان بەهۆی تینویەتییەوە وشک بووەتەوە خێرا ئاوی بۆ دەهێناین.
حاجی گەریلایەکى عەرەبە. خەڵک شەنگالە و ساڵی ٢٠١٦ بەشداری ریزەکانى گەریلا بووە. دواى ئەوەى داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، ئەو هێرشە کاریگەریی لەسەر خۆی و بنەماڵەکەى دروست کرد. کاتێک لە رێگادا بووین و قسەمان دەکرد لەبارەى خۆیەوە شتێکى وامان نەدەزانی.
دواتر باسی ئەوەیکرد، کە لە شەنگال بنەماڵەکەى چۆن کاریگەرییان لەسەر دروستکراوە. هەر کات قسەى دەکرد چاوەکان پڕ لە فرمێسک دەبوون. دواى ئەوەى راوەستاین قبوڵی کرد، کە ٢ وێنەى لێبگرین.
لەو گەشتەدا ئەو دەرفەتەمان بۆ رەخسا، کە زیاتر ئاشنای ژیانی جیاواز و تایبەتى گەریلا ببین. هەر یەک لە گەریلاکانى شاهیدی چەندین هێرشن. لەبەر هۆکاری جۆراجۆر بەشداری ناو ریزەکانى گەریلا بوون. خاڵی هاوبەشیان ئەوەیە، کە دەیانەوێت لە دژی فاشیزم و داگیرکەری تێبکۆشن.
لەمدواییانەدا ژمارەیەکى زۆری عەرەب بەشداری ریزەکانى گەریلا بوون و حاجی-یش یەکێکە لەو عەرەبانە.
حاجی هاتووە بۆ ناو پەکەکە تاوەکو لە دژی داعش شەڕ بکات. دەڵێت، پەکەکە بۆ ئەو ئومێد و هیوایەکى گەورەیە.
لە بەردەوامیى قسەکانیدا دەڵێت "من دەمەوێت لە دژی ئەوانە بجەنگم کە زیان بە مرۆڤایەتى دەگەیەنن. تاکە شوێنیش بۆ ئەو جەنگە پەکەکەیە. منیش بەشداری ریزەکانى پەکەکە بووم. لە ئێستا بە دواوە بۆ ئەوەى لە دژی فاشیزم تێبکۆشم بە هەموو هێزی خۆمەوە شەڕ دەکەم".
حاجی ئەوەشى وت، هێرشێکى قورس لەسەر کوردستان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەیە و داواى لە گەنجانی عەرەب کرد "تاکە شوێن کە مرۆڤ دەتوانێت وەڵامى ئەو هێرشانەى تیادا بداتەوە، ریزەکانى پەکەکەیە. دەبێت گەنجانى عەرەب بەشداری ریزەکانى پەکەکە بن. دەبێت هاوڕێیەتى و مرۆڤایەتبوونی پەکەکە ببینین و تیایدا بژین".
ر.م