گەلی ئامەد بەرەو پارکی نەرۆز دەڕۆن
لە ئامەدی-ی باکووری کوردستا بە سەدان هەزار کەس ڕویان لە پارکی نەورۆز کردووە بۆ ئەوەى نەورۆز پیرۆز بکەن.
لە ئامەدی-ی باکووری کوردستا بە سەدان هەزار کەس ڕویان لە پارکی نەورۆز کردووە بۆ ئەوەى نەورۆز پیرۆز بکەن.
گۆڕەپانی نەورۆز بە ڕەنگی سەوز و سوور وزەرد خەمڵێنراوە. لە چواردەوری گۆڕەپانەکە بە زمانی کوردی و زمانەکانی دیکە نووسراوە " نەورۆز پیرۆز بێت" . هەروەها پۆستەرەکانی " دەست بەسەر ئیرادەی گەلاندا ناگیردرێت" و"فاشیزم تێکدەشکێت، گەل سەردەکەوێت" بەرزکراوەتەوە.
Amed'de yüzbinler milyonlara dönüşerek Newroz alanına akıyor. #NewrozPirozBe pic.twitter.com/Jmr5Ivbbjj
— DBP (@DBP_GenelMerkez) March 21, 2018
لە سەرەتادا ژنان و خویندکاران چوونە گۆڕەپانى نەورۆز و بەدروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" جۆش و خرۆشیان خستە ناو ئامادە بووانەوە.
تاکو دێت ژمارەی بەشداربووانی ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد زیاد دەبێت.
مەراسمەکە کاتژمێر ١١ بە کاتی ئامەد-ی باکووری کوردستان دەست پێدەکات.
بڕیارە ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران، ئەندامانی پارت و لایەنە سیاسییەکان و هۆنەرمەندان بەشداری مەراسمەکە بکەن.
ک.ش
ر.م