گەلی سلێمانی لە دژی داگیرکاری ڕژانە سەرشەقام

دوای نێوەرۆی ئەمرۆ لە شاری سڵیمانی بە دروشمی" شەڕ شەری ژیانە، ڕۆژئاوا سەنگەرمانە " ڕیپێوانیکی جەماوری دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوی کوردستان بەرێوە چوو.

دوای نێوەرۆ ئەمرۆ بە دەست پێشخەری بەرەی پشتێوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری سەرجەم چین توێژەکان و لاینە سیاسیەکان  خۆپێشاندانیکی جەماوری بەرێوە چوو، سەرەتای خۆپێشاندانەکە، لە سەهۆڵەکەی شەقامی سالم  سلێمانی دەستی پێکرد، بەرێپێوان بەرەو باخی گشتی بەڕیکەوتن لە کاتی ڕێپیوانەکە، جەماوەر دروشمەکانی( شەر شەری ژیانەم ڕۆژئاوە سەنگەرمانە، بژی بەرخودانی ڕۆژئاوا  و ڕۆژئاوا بەرخودانە سلێمانی پشتیوانە ) دە وترایەوە.

 لە کاتی ڕیپویانەکە پۆل پۆل جەماوری بەشداری خۆپێشاندانەکەی دەکر، دواتر خۆپێشنادنەکە گەیشتە بەردەم باخی و گشتی جەماوەری لەوی کۆبۆیەوە چەندین پەیامی پشتگیری بۆ بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا خوێندرایەوە.

لەسەرەتادا لەسەرناوی بەرەی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەکر شێخ سەلام وتاریكی پێشکەش کردو وتی:" ڕۆژئاوی کوردستان ڕوو بەروی پەلەمارێکی درندانەی دەوڵەتی تورکی فاشت بۆتەوە بۆیە داوا دەکەین جەماوری خەڵکی کوردستان، لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان بینە دەنگ دەوڵەتی تورکیا ڕیسوا بکەن"

هەروەها لە سەرناوی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە)  پەیامێکی خوێندوە وتی:" هەموو پێکهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تامی دێموکراتی و ئازادی و پێکەوە ژیانیان کردوە، بۆیە لە ئیستادا گەلی ڕۆژئاواو شەرڤانەکانی لە بەرخودانێکی شەرفمەندانەدان، هێومان پێانە و دەڵنیان، پلان و هێڕشەکانی ئەورۆدگان نەزۆک دەبن"

لە درێژەی وتارەکاندا مامۆستا مەلا عەتا پێنجوینی لەسەر ناوی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگیاند: لە ئسیاتدا بەداخەوە بە بەرچاوی جیهان وڵاتیكی زلهێزی و داگیرکاری وەک تورکیا کە دامەزرێنەی گروپە چەتەکانی وەک داعشە، دەست درێژی دەکاتە سەر گەل و نەتەوەیک لە زیدی خۆیدا، پیچەوانەی بەنامەکانی ئیسالم مافی مرۆڤیشە، داوا دەکەین لە تەواوی کەسایتیە ئاینیەکان  ناوەندەکانی جیها ن لەبەرامبەر هێڕشە پشتیوانی گەلی بە ئەمەکی کورد بەکەن کە لە جیاتی هەموو جیهان شەری تیرۆری کرد"

 لە درێژەی چالاکیەکە گەلێک وتاو ر پشتگیری تر بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕگیندرا .

ک-ش