گەمارۆی سەر مەخموور بووە هۆی کوشتنی منداڵێکی ساوا
بە هۆی گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور مندالێکی ساوای تەمەن ٥ مانگ درەنگ گەیەندرایە نەخۆشخانە و گیانی لەدەستدا.
بە هۆی گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور مندالێکی ساوای تەمەن ٥ مانگ درەنگ گەیەندرایە نەخۆشخانە و گیانی لەدەستدا.
بە هۆی گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور مندالێکی ساوای تەمەن ٥ مانگ کە خاوەن پێداویستی تایبەت بوو گیانی لەدەستدا.
زیاتر لە دوو مانگە ئاسایشی هەوڵیری سەر بە (پەدەکە) هاتوچووی پەنابەرانی کەمپی مەخمووری قەدەغە کردووە و گەلی کەمپەکە لەژێر گەمارۆدان. تا ئێستا بە هۆی گەمارۆی سەر کەمپەکە ژمارەیەک منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
دوێنیش منداڵێکی ساوای تەمەن ٥ مانگ بە هۆی ئاستەنگیەکانی ئاسایشی هەولێر درەنگ گەیەندرایە نەخۆشخانە و گیانی لەدەستدا.
منداڵە ٥ مانگەکە ناوی زەریان بولوتە. نەخۆشی دڵ و هەناسەتووندی هەبووە. زەریان بەهۆی ئەوەی زوو لەدایکبووە، خاوەن پێداویستی تایبەت بوو.
خانەوادەی زەریان ڕایگەیاند، پێویست بوو منداڵەکەیان بە بەردەوامی لەژێر چاودیری پزیشکدا بووایا. بەڵام لە ٣ ئاسایشی (پەدەکە) لە نێوان مەخموور و هەولێر ئاستەنگیان بۆ دروستکراوە. هەرچەندە ڕاپۆرتی پزیشکیان نیشانی ئاسایش داوە، بەڵام دوای چەندین کاتژمێر ئینجا ڕێگە دراوە بچنە ناو هەولێرەوە.
بە هۆی ئەوەی درەنگ دەگەنە نەخۆشخانە زەریان گیانی لەدەستداوە. خانەوادەی زەریان دەڵێت، ڕاپۆرتەکەیان نیشانی پزیشکانی نەخۆشخانەی ڕاپەرین داوە، بەڵام دوای ٢ کاتژمێر پشکنینیان بۆ زەریان کردووە و بە هۆی کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنەوە، زەریان گیانی لەدەستدا.
ف.ق