گەنجانی باشوری لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی بەرخۆدانیان کرد
رێکخستنەکانی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجانی تێکۆشەر، لەدژی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بانگەوازیان بۆ گەنجان کرد، بۆ ئەوەی بڕژێنە ناو شەقامەکان و پەرە بە بەرخۆدان بدەن.
رێکخستنەکانی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجانی تێکۆشەر، لەدژی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بانگەوازیان بۆ گەنجان کرد، بۆ ئەوەی بڕژێنە ناو شەقامەکان و پەرە بە بەرخۆدان بدەن.
رێکخستنەکانی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا، هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باشوری کوردستان شەرمەزار کرد.
راگەیاندراوی هەردوو ڕێکخستنی گەنجان بەم شێوەیەیە: "هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان بە هەموو دڕندەییەوە بەردەوامە. ڕۆژانە خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی ئەو هێرشانە. دوێنێ ئێوارە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی چەمانکێ-ی سەربە ئامێدی، گەنجێکی کورد شەهید بوو. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان دەکەین. لە هەمان کاتدا پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەدژی ئەو زێدەڕۆیی و هێرشانەی دەکرێت تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە بێدەنگبوونیان قەبوڵکردنی داگیرکردنی باشوری کوردستان، پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە. لەدژ هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و بێدەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بانگەوازی بۆ هەموو گەنجان و ژنانی گەنج دەکەین کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی شێلادزێ بڕژێنە ناو شەقامەکان و بەرخۆدان پێشبخەن".
راگەیاندراوەکە بە دروشمی "راپەڕە داگیرکاریی پارچەپارچە بکە" کۆتایی هات.
ک-ش