گەنجانی باشوور بەبۆنەی ١٠ی تشرینی یەکەم چالاکییان ئەنجامدا

ڕێکخستنی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارەکانی ڕانیە، قەندیل و هەلەبجە بە بۆنەی '١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی ئازادی بۆ ئۆجالان' چالاکیان ئەنجامدا.

لە ڕانیە گەنجان وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان لە هەموو جێگایەکی شارەکە هەڵواسی.

لە هەلەبجەش بە ئاگر 'ئاپۆ' نووسرا. گەنجان لە کاتی چالاکیەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆیان' وتەوە.

لە قەندیل ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و ڕاگیەنرا کە 'ئاسایشی سەرۆک ئاپۆ ئاسایشی ئێمەیە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە، کات کاتی ئازادیە. بۆ ئێمە بێ سەرۆک ژیان نابێت.

گەنجان دوای ڕاگەیەنراوەکە فیشەکی هەواییان تەقاند و دروشمی 'بێ سەرۆک ئاپۆ ژیان نابێت' و 'بژی سەرۆک ئاپۆیان' وتەوە.

ز.ش