گەنجانی باشوور بە بۆنەی ١٠ی تشرینی یەکەمەوە چالاکییان ئەنجامدا

ریکخستنی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارەکانی رانیە، قەندیل و هەڵەبجە بە بۆنەى "١٠ی ئۆکتۆبەر رۆژی جیهانیی ئازادیی ئۆجالان" چالاکییان ئەنجامدا.

لە رانیە گەنجان وێنەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد-یان بە هەموو شوێنێکی شارەکەدا هەڵواسی.

لە هەڵەبجە بە ئاگر نووسیان "ئاپۆ". گەنجان لە کاتی چالاکییەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.

لە قەندیلیش راگەیاندراوێک خوێنداریەوە و تیایدا هاتبوو، "ئاسایشی سەرۆک ئاپۆ ئاسایشی ئێمەیە، ئازادیی سەرۆک ئاپۆ ئازادیی ئێمەیە، ئێمە دەڵێین، کات کاتی ئازادییە. بۆ ئێمە بێ سەرۆک ژیان نابێت".

گەنجان دوای خوێندنەوەى راگەیاندراوەکە، فیشەکە شێتەیان تەقاند و دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان وتەوە.

ژ.ت