ماوەی دوو رۆژە هەریەک لە ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وه‌ڵاتپارێز، له شاری سلێمانیی باشووری کوردستانه‌وه به‌پێ به‌ڕێ كه‌وتوون بۆ عەفرین بە مه‌به‌ستی به‌شداری كردن لە بەرخۆدانی عەفرین.
به‌ر له بهڕێكهوتنیان، به‌شێك له‌و گه‌نجانه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دوان:
ئیبراهیم عەبدولحافز، كه گه‌نجێكی به ڕه‌گه‌ز عەرەبە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، وتی: هەموو جیهان ده‌یبینێت كه ستەمێکی گەورە لە گەلی عەفرین ده‌كرێت، به‌ڵام هەموویان چاویان نوقاندووە. بۆیە بڕیارم داوە بچم بۆ عەفرین و دژ بەو داگیرکەرییهی سوپای تورکیا بوەستم و شان بە شانی گەلی عەفرین بەرخۆدان بکەم.
مێترا تاتانی کە لە شارۆچكه‌ی پێنجوێنه‌وه بەشداری لەو چالاکییە کردووە، وتی: چالاکی ئێمە بۆ رۆژئاوای کوردستان و شاری عەفرینی خۆڕاگرە. داوا لە گەنجان ده‌كه‌م بە شێوازێکی سەرتاسەری ڕووبکەنە عەفرین و بیپارێزن.
ئامانج قادر، كه لە کەلارەوە بەشداری چالاكییه‌كه‌ی کردووە دەڵێت: ئەو هێرشەی کە تورکیا ده‌یكاته سەر عەفرین، تەنها لەسەر ئەو شارە نیە بەڵکو لەسەر تەواوی گەلی کورد و مرۆڤایه‌تییه. بۆیە ئێمە بڕیارمان داوە بچین بۆ عەفرین و شان بە شانی شەرڤانان دژی ئەو هێرشانە بوه‌ستینه‌وه و گەلی عەفرین بپارێزین.
ئامانج داوا لە گەنجان ده‌كات بە ڕوحیەتی بەرخۆدانی کۆبانێ بەشداری هەڵمەتی سەرتاسەری بکەن، بۆ ئەوه‌ی کۆتایی بە فاشێزمی دەوڵەتی تورکیا بهێنرێت.
ش. م