گەنجانی ڕانیە: ئامادەین بچین بۆ ڕۆژئاوا
لە ڕانیە گەنجان هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە بەرخۆدان بچن بۆ ڕۆژئاوا.
لە ڕانیە گەنجان هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە بەرخۆدان بچن بۆ ڕۆژئاوا.
لە شاری ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئەندامانی گەنجانی شۆڕشگێری باشووری کوردستان لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و هێرشەکەیان شەرمەزار کرد.
ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"ئێمە وەک گەنجانی باشووری کوردستان لەدژی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نابین و ئامادەین بچین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لەدژی داگیرکەری شەڕ بکەین. ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلی باشوور ئەوەیە، لەدژی هێرشەکان بێدەنگ نەبن و دەست بە ڕاپەرین و بەرخۆدان بکەن."
ف.ق