گەنجانی کەرکوک لە رێگەى گوڵ بەخشینەوە داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەن

کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش، کە پێکهاتبوون لە هەموو نەتەوەکانی کەرکوک بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن گوڵ و نامەیان بەسەر هاووڵاتییانی شاری کەرکووک دا دابەشکرد.

کۆمەڵێک گەنج لە شاری کەرکووک لە باشووری کوردستان بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و قبوڵکردنی یەکتری لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک دا گوڵ و نامەیان بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاوکردەوە.

 

محەمەد عەبدولخالق گەنجێکی کوردی خۆبەخشە و بەشدارە لەو هەڵمەتەدا بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: "ئێمە کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشین و هەستاین بە دابەشکردنی گوڵ و نامە بەسەر هاووڵاتییان دا بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکان دا".

ڕاشیگەیاند: "ئەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم کارەوە بانگهێشتی نەتەوەکانیتر بکەین و بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دا بکەن تاوەکو هەموو نەتەوەکان بەشداری بۆنەکانی یەکتری بکەین".

ر.م