گەنجان لە باشوورەوە بەرەو عەفرین بەڕێ كه‌وتن
دوو ڕێكخراوی گەنجان ڕایانگه‌یاند، بڕیاریانداوە کە لە شاری سلێمانییه‌وه بەپێ بەڕێ بکەون بۆ دەروازەی سێمالكا و دواتریش بەره‌و شاری عەفرین بڕۆن.
دوو ڕێكخراوی گەنجان ڕایانگه‌یاند، بڕیاریانداوە کە لە شاری سلێمانییه‌وه بەپێ بەڕێ بکەون بۆ دەروازەی سێمالكا و دواتریش بەره‌و شاری عەفرین بڕۆن.
کاتژمێر ١٠ی ئه‌مڕۆ، هه‌ردوو ڕێكخراوی گەنجانی وه‌ڵاتپارێز و کچانی گەنجی تێکۆشەر له شه‌قامی سەهۆڵهكهی شاری سلێمانی ڕێپێوانێكیان ساز كرد و له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند: بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی عه‌فرین به‌پێ به‌ڕێ ده‌كه‌ون به‌ره‌و عه‌فرین.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، هاوڕێ فه‌ره‌یدوون به ناوی ڕێكخراوی گەنجانی وه‌ڵاتپارێز و کچانی گەنجی تێکۆشەر به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: دەوڵەتی تورکیا هەر بەوە ڕاناوەستێ کە لە باکووری کوردستان له به‌رانبه‌ر گەلەکەمان کۆمەلکوژییان ئه‌نجام دا، لە باشووری کوردستانیش دەستیان کردووە بە داگیرکاری و لە ناوچەی برادرۆست گوند و چیاکان بۆردومان دەکات.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا گه‌نجان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد: ئێستا دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەستی کردووە بە هێرش لەسەر رۆژئاوای کوردستان بە تایبەتیش کانتۆنی عەفرین. لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا لە ئەنجامی ئەوهێرشە دڕندانەیه به دەیان کەس لە گەلی سیڤیلی ناوچەکە شەهید و برینداربوون.
هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌ی گه‌نجان ڕایانگه‌یاند: لە بەرامبەر ئەو هێرشە داگیرکارییه‌ی دەوڵەتی تورکیا لە دژی کوردستان و بەتایبه‌تیش کانتۆی عەفرین، بڕیارمانداوە کە لە شاری سلێمانییەوە بەپێ بەڕێبکەوین بۆ دەروازەی سێمالكا له‌سه‌ر سنووری باشوور - ڕۆژئاوا، دواتریش بەره‌و شاری عەفرینی خۆڕاگر ده‌چین.
ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌ی گه‌نجان داوا له گەنجان و ژنان دەکەن، هەرچی زووه بە ڕۆحی هەڵمەتی سەرتاسەری بەڕێ بکەون بۆ سەنگەری شەڕ و لەگەڵ شەڕڤانان له دژی دەوڵەتی تورکیای فاشیست بجه‌نگن.
هه‌روه‌ها گه‌نجان داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشوور ده‌كه‌ن، بە ڕۆحی نەتەوەیی پارێزگاری لە بەرخۆدان و کەرامەتی نەتەوەیی بکەن لە عەفرین.
ش. م