مەراسیمی ٣٠ هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەلەبجە دەستیپێکرد

لە ھەڵەبجە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم ، نوینەری سەرۆک وەزیرانی عێراق، باڵویزی وەڵاتان لە ھەرێم و کەسوکرای شەھێدان لە ھۆلی یاریگای وەرزشی نێودەوڵەتی ھەڵبجە یادی ٣٠ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵبجە دەستی پێکرد

بەپی ئەو پلانەی لیژنەی ئامادەکاری یادی کیمیابارانی ھەڵبجە دایناوە ئەم یادە ٢رۆژ بەردەوام بێت، دوایی وتاریی بەرپرسان و نوینەرانی وەڵاتان وابڕیارە ئامادەبوان سەردانی گۆرستانی شەھیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکەن وتاجە گوڵینەی ڕیزی دابنریێت

 لە بەردەوامی یادەکە لە ماوەی ئەو دوو رۆژە وابڕیارە چەندین چالاکی ھونەری فەرھەنگی پێشکەش بکرێت .

ک-ش