یه‌به‌شه: هێرشه‌كه‌ی دوێنێی شه‌نگال گێره‌شێوێنییه
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌به‌شه هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی به گێره‌شێوێنی دانا كه كرابوویه سه‌ر هێزه‌كانیان له شه‌نگال.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌به‌شه هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی به گێره‌شێوێنی دانا كه كرابوویه سه‌ر هێزه‌كانیان له شه‌نگال.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBŞ) ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی شه‌نگال بڵاوكرده‌وه. یه‌به‌شه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانیان ٢ شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه شه‌هید بوون و ٣ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون. فهرماندارهتییهكه ڕاشیگه‌یاند، ئه‌م هێرشه له لایه‌ن گرووپه ئاژاوه‌گێڕه‌كان ئه‌نجام دراوه. «ئێمه پێمان وایه كه سوپای عێراقیش هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی پیشان ده‌دات. ئه‌م ئاژاوه‌گێڕانه ناگه‌نه ئامانجه‌كانیان و ڕووداوه‌كه له‌نێوان ئێمه و سوپای عێراقدا هاوسه‌نگییه‌كی به‌هێزتر درووست ده‌كات.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌به‌شه:
له‌سه‌ر بنه‌مای نیزامی دانوستانی سه‌ربازی، دوێنێ كاتژمێر ٢٠ گوته‌بێژی یه‌به‌شه به‌مه‌به‌ستی دیدارێك له‌گه‌ڵ فه‌رمانداره‌تیی لیوای ٧٢، چووه شوێنی دیداره‌كه له سنووری ئه‌و لیوایه. كاتێك ئۆتۆمبێلی هه‌ڤاڵانی ئێمه ده‌گاته بازگه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه؛ له لایه‌ن گرووپێكی لیوای ٧٢ و فهوزجی ١ گوله‌باران ده‌كرێت. هێزه‌كانی ئێمه‌ش خۆیان ده‌پارێزن و پێكدادانێكی كاتی دێته ئاراوه. له ئه‌نجامی پێكدادانهكهدا ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون و ٣ هه‌ڤاڵی دیكه‌شمان بریندار بوون. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌رمانگرتوون زیان به‌و هێزه‌ش گه‌یشتووه. له ماوه‌ی پڕۆسه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوودا، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رقه‌راركردنی ئارامی له ناوچه‌كه، هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان ئێمه و سوپا هه‌بوو. له‌م بابه‌ته‌دا ئاستێكی گرنگی دانوستانیش درووستت بووبوو.
هێرشه‌كه گێره‌شێوێنییه
ئێمه وه‌ك یه‌به‌شه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانمان جێبه‌جێمان كردووه. ئێمه ده‌زانین كه هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر هێزه‌كه‌مان، له ئه‌نجامی ئاژاوه‌گێڕییه‌ك بووه. ئه‌مه هه‌ڵوێستی سوپا نییه، به‌ڵكوو هه‌ڵوێستی گرووپێكی گێره‌شێوێنه كه ده‌یه‌وێت ئارامیی عێراق تێكبدات و ئاڵۆزی درووست بكات. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت نێوانی گه‌لی ئێزدی و عێراق خراپ بكه‌ن، ئه‌و هێرشیان ئه‌نجام داوه.
ئێمه ناهێڵین گێره‌شێوێنه‌كان به ئامانج بگه‌ن
ئێمه وه‌ك یه‌به‌شه ئه‌م ڕووداوه به‌م شێوه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه كه ده‌یه‌وێت ئارامیی عێراق خراپ بكات به ئامانج نه‌گات، ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌زانین كه ئه‌مه هه‌وڵدانی سوپای عێراق نییه، هیوادارین سوپای عێراقیش ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی جێبه‌جێی بكات و ئه‌و گرووپانه ئاشكرا بكات. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی پێویست پیشان بدات.
شه‌هیدانی ئێمه فیداییه‌كانی ئه‌م خاكه‌ن
له ئه‌نجانی ئه‌و هێرشه‌دا ٢ هه‌ڤاڵمان به ناوی ڕۆسته‌م حوسێن و ئاگر چێلكی شه‌هید بوون. هه‌ڤاڵمان ڕۆسته‌م له كاتی فه‌رماندا له ئه‌رمه‌نستانه‌وه خانه‌واده‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشت و خۆی كرده قه‌ڵغان له به‌رانبه‌ر فه‌رمانه‌كه. به ڕه‌نج و فیداكارییه‌كی گه‌وره بووه تێكۆشه‌رێكی خاكی شه‌نگال. دوای فه‌رمانه‌كه‌ش ده‌ستی له‌م خاكه به‌رنه‌دا و خۆی كرده فیدایی ئه‌م باوه‌ڕییه. له‌م بابه‌ته‌دا سنووره‌كانی نه‌ناسی.
هه‌ڤاڵ ئاگر چێلكی-ش به فیداكارییه‌كی گه‌وره له ته‌مه‌نێكی لاوی‌دا له پێشخستنی هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی‌دا بووه خاوه‌نی ڕه‌نج و تێكۆشانێكی شكۆدار.
یه‌كێك له هه‌ڤاڵانمان كه له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌دا بریندار بووه هه‌ڤاڵ عه‌گیده. هه‌ڤاڵ عه‌گید له كاتی فه‌رمانه‌وه هه‌ڤاڵێكی ئێمه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه. شه‌هیدبوون و برینداربوون له ڕووداوێكی وه‌هادا بۆ ئێمه ئازارێكی گه‌وره‌یه. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی ئێزدی و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و بۆ هه‌ڤاڵانی بریندار و خانه‌واده‌كانیان هیوای شیفا ده‌خوازین.
له‌و باوه‌ڕه‌داین سوپای عێراق هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی پیشان بدات
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه دوای ڕووداوه‌كه، سوپای عێراق به ڕاگه‌یه‌نراوێك و هه‌ڵوێستی پێویست به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی مامه‌ڵه بكات. پێمان وایه كه له سایه‌ی خوێنی شه‌هیداندا ئه‌م گرووپه گێره‌شێوێنانه ناگه‌نه ئامانجه‌كانیان و ئه‌م ڕووداوه له‌نێوان ئێمه و سوپادا ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگییه‌كی به‌هێزتر.
s.m