یه‌كگرتووی ئیسلامی قسه‌كانی سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی ڕه‌تده‌كاته‌وه
یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان قسەکانی سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی ڕەتدەکاتەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بە هیچ شێوەیه‌ک قسەکانی ئەو مه‌لایه گوزارشت لە سیاسەتی یه‌كگرتووی ئیسلامی ناکات.
یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان قسەکانی سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی ڕەتدەکاتەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بە هیچ شێوەیه‌ک قسەکانی ئەو مه‌لایه گوزارشت لە سیاسەتی یه‌كگرتووی ئیسلامی ناکات.
سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی لە گوتاری هەینیی ڕابردوو له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه هێرشی کردە سەر دەستکەوتەکانی هێزی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) و هاوسۆزیی خۆی بۆ چەتەکانی داعش پیشان دا. ئه‌و مه‌لایه هاوشێوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆمه‌تی درۆی خسته‌پاڵ قه‌سه‌ده و هاوپەیمان و بە کۆمەڵكوژكردنی ژن و منداڵی داعش له باغۆز تۆمه‌تباری كردن.
ئه‌و مه‌لایه هه‌رچه‌نده به ئه‌ندامێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی ناسراوه، به‌ڵام گوته‌بێژی یه‌كگرتوو قسه‌كانی سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی ڕه‌تده‌كاته‌وه. خەلیل ئیبراهیم گوته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، بە هیچ شێوه‌یه‌ك گوته‌كانی سەید ئەحمه‌د پێنجوێنی گوزارشت لە سیاسەتی حیزبەکەیان ناکات. گوتیشی، قسەکانی ئەو مه‌لایه قسەی یه‌كگرتووی ئیسلامی نین و ڕەتی ده‌كه‌ینه‌وه. ئەو کەسەیاتییه لە هیچ بوارێک‌دا قسەکانی گوزارشت لە سیاسەتی یەکگرتوو ناکات.
ماوەی نزیكه‌ی ٣ مانگ بوو هێزەکانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) چەتەکانی داعشیان لە گوندی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین له دێره‌زۆر گەمارۆدابوو. به‌هۆی هەبوونی ژمارەیه‌کی زۆری ژن منداڵ هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی ناوچه‌كه بە هێواشی بەرێوەدەچوو. لەو ماوەیەدا هەزاران ژن و منداڵی چەتەی داعش خۆیان ڕادەستی قه‌سه‌ده كرد. ڕۆژی ٢٣ی ئاداریش قه‌سه‌ده ڕووخاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)ی به مه‌ڕاسیمێكی فەرمی ڕاگه‌یاند.
لە دوای ئەو سەرکەوتنە مێژووییه، دەوڵەتی تورکیا و قەتەر له رێی ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه هاوسۆزیی خۆیان بۆ چەتەکانی داعش دووبارە كرده‌وه و پڕوپاگه‌نده‌یان دژی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانان كرد له شه‌ڕی دژ به داعش. مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی كه له باشووری كوردستان به هاوسۆزی ده‌وڵه‌تی تورك ناسراوه، له‌ژێر كاریگه‌ری پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشی كرده سه‌ر شه‌ڕڤانان و تۆمه‌تباری كردن به كۆمه‌ڵكوژكردنی ژن و منداڵانی داعش له باغۆز. ئه‌مه له كاتێكدایه ڕێكخراوه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه قه‌سه‌ده پابه‌ند بووه به په‌یمانه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ژن و منداڵی چه‌ته‌كانی داعش كردووه.
s.m