فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌ژا ستار به‌بۆنه‌ی ٢٦هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی گه‌ریلای ئارگه‌كه (ئه‌رته‌شی ڕزگاریی گه‌لی كوردستان) بێریتان (گوڵناز كاراتاش) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «له كه‌سایه‌تیی بێریتاندا به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی شه‌هیدانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م\ڕه‌زبه‌ر؛ جاندا تورك، غوربه‌ته‌للی ئه‌رسۆز، مریه‌م چۆلاك، ڕۆناهی (ئاندریا ڤۆلف)، هێلین چه‌ركه‌ز، ساریا، مه‌دیا ماوا، هێڤی مووش، ژین‌دا، ئه‌زگی دێرسیم و هه‌موو شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه.»
بوو به ڕه‌مزی به‌رخۆدان
یه‌ژا ستار وه‌بیری خسته‌وه كه سوپای توركی داگیركه‌ر به هاوكاریی په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان) ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٢ له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ده‌ستی به هێرشه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی له‌ناوبردن كردووه.
«هاوڕێ بێریتان، له دژی پێداگری و هێرشی هێزه‌كانی په‌ده‌كه پێیان ده‌ڵێت [ئێوه له باشووره‌وه خیانه‌ت له شۆڕشی باكووری كوردستان ده‌كه‌ن]. هه‌تا دوایین فیشه‌ك شه‌ڕ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمن، سه‌ره‌تا چه‌كی خۆی له تاشه به‌رده‌كان ده‌دات و ده‌یشكێنێت، دواتریش خۆی له به‌رزاییه‌وه فڕێده‌داته خواره‌وه.»
فه‌رمانداره‌تیی یه‌ژا ستار هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه بێریتان به ڕۆحی زه‌ریفه به‌سێیه‌كان بووه به ڕه‌مزی به‌رخۆدان و به ژیان و چالاكییه‌كه‌ی خۆی پیشانی دا كه درێژه‌پێده‌ری نه‌ریتی سه‌ربه‌رزی و ئازادیی به‌سێیه‌كانه.
له كه‌سایه‌تی خۆیدا گوزارشتی له مۆدێلی ژنه‌میلیتانی سوپای ژنان كرد
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «بێریتان له كه‌سایه‌تیی خۆیدا گوزارشتی له مۆدێلی ژنه‌میلیتانه‌كانی سوپای ژن كردووه. پێوانی شۆڕشی ئازادیی ژنی وه‌رچه‌رخاند بۆ ڕوانگه‌ی به‌رده‌وامی ژیان. له كه‌سایه‌تی ژنه‌میلیتانه‌كاندا فه‌لسه‌فه و هێڵی ژیانی ئازادی ڕوون كرده‌وه. ئه‌و بوو به ڕاستترین وه‌ڵامی پرسیاری [پێویسته مرۆڤ چۆن بژی و چۆن تێبكۆشێت؟]. ڕاستیی شه‌هید بێریتان به مانیفێستی ژیانی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه بووه‌ته ڕووناكیی دڵ و مێشكمان.»
«بێریتان له دژی چینایه‌تی و زایه‌ندپه‌رستی بووه‌ته فه‌رمانده و شه‌ڕڤانی ئازادی. له دژی نه‌ریتی دواكه‌وتوو تێكۆشا و بوو به ئه‌ڤینداری گه‌له‌كه‌ی. هه‌روه‌ها بوو به‌و كه‌سه‌ی به دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت. كه سوپای ژن ئێستا وه‌ها گه‌وره بووه پێشكه‌وتووه و بووه‌ته هێزی هه‌موو ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان، له كه‌سایه‌تیی هه‌ڤاڵ بێریتاندا ئه‌مه له سایه‌ی ڕه‌نج و هه‌وڵی هه‌موو شه‌هیدانه.»
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌ژا ستار پێناسه‌كه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی ده‌رباره‌ی بێریتان به‌بیرخسته‌وه كه ده‌یگوت: «پاراستنی به‌ها ئازادییه‌كه‌ی بێریتان قه‌رزی ئێمه‌یه.» یه‌ژا ستار ڕایگه‌یاند، به شوێنپێی بێریتاندا له هه‌موو قاده‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م ڕاستییه به‌دی بێنن.
له هه‌موو ده‌ڤه‌رێكی كوردستان په‌ره به هێڵی بێریتان ده‌ده‌ین
یه‌ژا ستار ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێڵی ئازادی و به‌های به‌رخۆدانه‌ی كه له كه‌سایه‌تیی بێریتاندا ئاشكرا بوو، وه‌ك پێوانی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌رته‌شبوونی ژن ده‌بینین. به‌بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه جارێكی دیكه ده‌ڵێین: له‌سه‌ر ڕێبازی به‌رخۆدانی هاوڕێ بێریتانین.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی یه‌ژا ستاردا هاتووه: «له ٢٦هه‌مین ساڵیادیدا، به درووشمی [ئه‌و ژنه‌ی شه‌ڕ ده‌كات ئازاد ده‌بێت، ئه‌و ژنه‌ی ئازاد ده‌بێت جوان ده‌بێت، ئه‌و ژنه‌ی جوان ده‌بێت خۆشده‌ویسترێت] له هه‌موو كاتێك زیاتر نزیكین له سه‌رۆكایه‌تی و خه‌یاڵه‌كانمان له‌پێناو ژیانی ئازاد. ئێمه ڕووبه‌ڕووی هێرشكارترین شێوه‌ی بیردۆزی نه‌ژادپه‌رستیی ڕزیوی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بووینه‌ته‌وه. وه‌ك هێزه‌كانی یه‌ژا ستار ئێمه له قۆناغێكی وه‌هاداین كه به شه‌ڕكردن له‌سه‌ر هێڵی بێریتان ئاڵای ئازادیی هه‌ر به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له هه‌موو ده‌ڤه‌رێكی كوردستان په‌ره به هێڵی بێریتان بده‌ین. له كه‌سایه‌تیی هاوڕێ بێریتاندا یادی هه‌موو شه‌هیدانی ژیانی ئازاد و شۆڕش ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه خاوه‌نداره‌تی له یاد و میراتیان بكه‌ین.»
s.m