یه‌که‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید باشوور سۆران به‌رز راگیرا
ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی باشوور سۆران (محمد هادی) و لە دەشتى هەولێر لە مەراسیمێکدا یادی ئەو شەهیدەى بەرخودانى سەردەم بەرز راگیرا.
ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی باشوور سۆران (محمد هادی) و لە دەشتى هەولێر لە مەراسیمێکدا یادی ئەو شەهیدەى بەرخودانى سەردەم بەرز راگیرا.
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یەکی زۆر له که‌سوکاری شه‌هید و دۆست و هه‌ڤاڵانی و کۆمیته‌ی شه‌هیدانی په‌که‌که و نوێنه‌رانی ده‌زگای شه‌هیدانی که‌مپی شه‌هید ڕۆستم جودی، له گوندی سمایلاوه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر یادی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی (محمد هادی) کرایه‌وه، که ناسراوه به باشوور سۆران.
سالێك به‌ر له ئێستا، شه‌هید باشوور سۆران له به رخۆدانی سه‌رده‌م لە عەفرین گه‌یشته کاروانی نه‌مرانه‌وه. شەهید باشوور سۆران له که‌سایه‌تی خۆیدا سنووره‌ده‌ستکرده‌کانی تێکشکاندووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له باشووری کوردستانه‌وه رووده‌کاته رۆژئاوای کوردستان و له‌وێ ده‌گاته کاروانی شه‌هیدانه‌وه.
مام هادی باوكی شەهید باشوور لە مەراسیمەکەدا وتی: وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید باشوور زۆر دلخۆشین کاتێك به‌م ره‌نگه له شه‌هید بوونی باشوور سۆران بوونەته خاوه‌نی شه‌هید.
باوکی شەهید باشوور له درێژه‌ی وته‌که‌یدا وتیشی، چ له ئێستا و له رابردووش ئێمه سه‌رەخۆشیمان له‌گه‌لی کورد کرووه نه‌ك له خۆمان، چونکه شه‌هید باشوور به ته‌نها له ئێمه نه‌رۆیشت. ئێمه تا کۆتایی ژیانمان قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدانین و له‌سه‌ر رێبازی شه‌هید باشوور به‌رده‌وام ده‌بین تا به مافه‌کانی خۆمان ده‌گه‌ین.
ر.م