یەبەشە ناسنامەی شەهیدێکی خۆی ئاشکرا کرد

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی شەڕڤانێکی خۆی بەناوی عەگید شەنگالی کە لە هێرشی ١٩ی تشرینی دووەم لە خانەسۆر بریندار ببوو و دواتر شەهید بوو، ئاشکرا کرد.

فەرماندەیی گشتی یەبەشە ناسنامەی شەڕڤانێکی خۆی بەناو عەزیز ساڵح خەلۆ بە ناسناوی عەگید شەنگالی کە لە هێرشی ١٩ی تشرینی دووەم لە خانەسۆر بریندار ببوو و دواتر لە نەخۆشخانە شەهید بوو، ئاشکرا کرد.

فەرماندەیی یەبەشە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەگید و هەموو ئێزدییەکان کرد و وتی، "تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە و خاک و گەلی خۆمان دەپارێزین."

لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی یەبەشەدا هاتووە:

"١٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان سوپای تورک بە چەکی (SIHA) خانەسۆری بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا ٥ هاوڕێمان بریندار بوون. یەکێک لە هاوڕێ بریندارەکانمان بەناوی عەگید، ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەم لە نەخۆشخانە لە کاتی چارەسەرکردندا شەهید بوو.

ئێمە وەکو یەبەشە، سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و هەموو گەلەکەمان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی شەهیدانمان بکەینەوە و تێکۆشانەکانیان بە ئامانج بگەیەنین".

هەروەها ئەوەش هاتووە: بێدەنگبوون لەبەرانبەر ئەو هێرشانە، بێ هەڵوێستی لە بەرانبەر ئەو بۆردومانانەی شەنگال، بێدەنگبوون لەدژی دوژمنانی گەلی ئێزدی، نەبوونی یەکهەڵوێستی، نیشانەی گەورەترین غەفڵەت و خیانەتە.

ئەوانەی بەخۆیان دەڵێن ئێزدین و کوردن، یانیش پارتی و هێزەکانی سەر خاکی کوردستان دەژین، لەدژی هێرشەکانی سەر شەنگال دەنگیان لێوە نایەت، تەنانەت بە بیانووی جیاجیا بێدەنگن، قبوڵ ناکرێت و گەورەترین خیانەتە.

شەهید عەگید بە زانایی و ئایدیۆلۆژیای ئازادیی یەکێک لە ملیتانە بوێرەکان ، فیداکار و نمونەی ئازادی ئێزدی بوو. خەبات و بیرەوەرییەکانی دەکەینە ڕێنیشاندەر و لە تێکۆشانیبەردەوام دەبین".

ناسنامەی شەڕڤانەکەی یەبەشە بەم شێوەیەیە:

ناو و پاشناو:  عە‌زیز ساڵح خه‌لۆ عە‌مه‌ر

ناوی دایك: له‌یلا عە‌لی

ناوی باوک: ساڵح خه‌لۆ عە‌مه‌ر

ناسناو: عە‌گید شه‌نگالی

شوێن و ڕۆژی شه‌هیدبوون: ٢٠/١١/٢٠١٩

ف.ق