یەپەسە: هەموو شوێنێک دەکەینە گۆڕەپانی شەڕ!
یەپەسە ڕایگەیاند، لەدژی هێرشەکان لە بەرانبەر ڕۆژئاوا، شارە گەورەکانی کوردستان و تورکیا دەکەینە گۆڕەپانی شەڕ و بانگەوازی هەمووانی کرد بۆ بەرخۆدان.
یەپەسە ڕایگەیاند، لەدژی هێرشەکان لە بەرانبەر ڕۆژئاوا، شارە گەورەکانی کوردستان و تورکیا دەکەینە گۆڕەپانی شەڕ و بانگەوازی هەمووانی کرد بۆ بەرخۆدان.
کۆردیناسیۆنی گشتی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە - YPS) لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو هێرشەی ئێستا لەدژی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت، لەدژی هەرچوار پارچەی کوردستانە و ئاماژە بەوەش کراوە: "حکومەتی تورکی فاشیست ناتوانێت دەستکەوتێکی بچوکی کوردیش هەرس بکات و هێزە نێونەتەوەییەکانی پشتیوانی حکومەتی تورک دەکەن، پلانەکەیان پێکەوە ئامادە کردووە و جێبەجێی دەکەن. بۆ پاراستنی هەبوونی گەلەکەمان جگە لە خۆپاراستن ڕێگەچارەیەکی دیکە نییە. گەلێکی ڕێکخستنکراو پشت بە هێزی خۆی دەبەستێت و کەس پێی ناوێرێت. دونیا هەمووش دژی بێت ناتوانێت لەناوی ببات".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "ئێمەی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل، لە هێڵی بەرخۆدانی فەرماندە مەزنەکانمان هاوڕێ چیاگەڕ و زەریان بە نەریتی بەرخۆدانی خۆمان لە سوور، جزیرە، نسێبین، شرنەخ و شارەکانی دیکەی خۆبەڕێوەبەریی، لەدژی هێرشەکان لەبەرانبەر ڕۆژئاوا، لە ئاستی باڵادا شەڕی خۆپاراستن دەکەین. شارەکانی کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیا دەکەینە گۆڕەپانی شەڕ. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت، ئەگەر کوردستان بسوتێت تورکیاش دەسوتێت.
رۆژ ڕۆژی بەرخۆدانە. ئەگەر ئەمڕۆ بەرخۆدان نەکەین، ڕۆژێکی دیکە درەنگە. بۆ پاراستنی هەبوونی خۆمان ئەمڕۆ ڕۆژی ئەوەیە گەنجانی کورد و ژنانی کوردستان بە ڕۆحی کۆبانێ هەستنە سەرپێ. بە تایبەتی لەو شارانەی کوردستان لەسەر سنووری ڕۆژئاوا سەیری هێرشەکان نەکەن. لە جزیرە هەتا نسێبین، لە قۆسەرێ هەتا وێرانشار، لە سەرێکانیێ هەتا پرسوس، دەبێت هەموو شوێنێک ببێتە گۆڕەپانی ڕاپەڕین. دەبێت هەموو ماڵ، کۆڵان، گەڕەک ببنە گۆڕەپانی بەرخۆدان".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، جگە لە بەرخۆدان هیچ ئەلتەرناتیڤێکی دیکە نییە و وتیان، بەرخۆدان سەردەکەوێت، فاشیزم تێکدەچێت.