یەکینەکانی تۆڵە: گەلەکەمان لە هەموو جێگایەک لە فاشیزم دەدات

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید نەعمان ئامەد / شەهید دەلال ئامەد ڕایگەیاند، لە ئامەد، ئێلح، ئەدەنە و مێرسین چالاکیان ئەنجامداوە و وتی،"گەلەکەمان لە گەموو جێگایەک لە فاشیزم دەدات."

لە ڕاگەیەنراوەکەی یەکینەکانی تۆڵەدا هاتووە، "فاشیزم لە هەر جێگایەک هێرش بکاتە سەر کۆمەڵگا، گەلەکەمان لەوێ لە فاشیزم دەدات، بەرخۆدان دەکات و تێکۆشان گەورە دەکات."

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، لە ١٥ی ئابدا لەسەر ڕێگای ئێلح و بەدلیس لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی چالاکی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا ٥ سەرباز برینداربوون، زیانێکی گەورە بەر ئۆتۆمبێڵەکە کەوتووە. لە ئێلحیس ١١ی ئاب لەدژی ئۆتۆمبێڵی تورکپەترۆڵ چالاکی ئەنجامدراوە.

یەکینەکانی تۆڵە ڕایگەیاند، ١٦ی ئاب لە ناوچەی فارقینی ئامەد یەکینەکانیان ئاگریان لە دەوروبەری فەرماندەیی سەربازی لە هەرێمی کولفا بەردا.

١٧ی ئاب لە گەڕەکی باخچەلیئەڤلەری فارقین ویستگەی کارەبا تەقینراوەتەوە. ١٨ی ئابیش لە گەڕەکت تەکەل لەدژی بازرگانەکانی مادەی هۆشبەر چالاکی ئەنجامدراوە.

٧ی ئاب لە ناوجەی ساریچەشمەی ئەدەنە نمایشگایەک و دوو ئۆتۆمبێڵی نۆکەران و لە ١٢ی ئابیس لە گەڕەکی فەوزیپاشای ئەدەنە کارگەیەکی ئاکەپە و لە ١٤ی ئاب لە ناوچەی ئەردەملی مێرسینیش هۆتێلێکی فاشیستەکان سووتێنراون.

لە کۆتاییدا باسی ئەوەکراوە کە بۆ یادکردنەوەی شەهید عەلیشێر دەنیز فەرماندەی مەلەکەپە کە ٨ی ئابی ٢٠١٧ ە نورحەق شەهید بووچالاکیەکان ئەنجامدراون.

ف.ق