یەکێتی ژنان داوای هەڵوێست دەکات لە دژی تورکیا

کنێرعەبدوڵا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان داوا دەکات حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کار بکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا.

ئەمرۆ کۆمەڵیک لە ڕێکخراوەکانی ژنان سەردانی کونەماسیان لە ناوچەی شارباژێر کرد کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ٢٥ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هێرشێکی ئاسمانی تێیدا ئەنجامدا و ٨ هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی، یەکێک لە قوربانیەکان ژن بوو.

ئەندامی سکرتاریەتی  یەکێتی ژنانی کوردستان کنێر عەبدوڵا دەربارەی هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی:" ئەوەی تورکیا دەیکات دژی هەموو مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتیەکانە، پێشلکاریەکی ڕوون و ئاشکرای ئەو دەوڵەتەیە بەرامبەر خاکی هەرێمی کوردستان و سەرورەی دەوڵەتی عێراق."

هاوکات ئەو ئەندامەی سکرتاریەتی یەکێتی ژنان وتیشی:" ئێمە وەک یەکێتی ژنان دەنگی خۆمان یەک دەخەین لەگەڵ هەموو ئەو دەنگە ناڕەزایتیانەی کە لە دژی داگیرکاری تورکیان، بە پێویستیشی دەزانین هەرچی زووە عێراق بەپی ئەو دەستورەی کە هەیەتی کار بکات بۆ ئەوەی سنووربەزاندنی تورکیا لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕابگرێت."

هەروەها وتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بێدەنگی بشکێنیت و بە شیوازێکی جدی کار بۆ وەساندنی هێرش و لەشکەرکێشیەکانی تورکیا بکات.

ز.ش