یەکەکانی تۆڵە لە دژی پۆلیس و فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانى تۆڵەی شەهید عەلی شێر قۆنیا لە ئامەد لە دژی پۆلیس و فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەکانى تۆڵەی شەهید عەلی شێر قۆنیا راگەیاندراوێکیان لەبارەى چالاکییەکانیانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "تاوانەکانى دژ بە ژنان و منداڵان تاوەکو دەچێت زیاتر دەبێت، لە بریی ئەوەى رێگری لەو هێرشانە بکرێت، سۆیلو و چەتەکانی سەرکردایەتیی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ دەکەن. تاوەکو زوڵم و پێشێلکارییەکانى ناو زیندانەکان و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و تورکیا کۆتاییان پێنەیەت توڕەیی ناخی دڵمان تورکیا لەگەڵ فاشیزمەکان دەسوتێنێت و دەیکاتە خۆڵەمێش".

لە دژی پۆلیس و فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان چالاکی

یەکەکانی تۆڵە لەبارەى چالاکییەکانیانەوە ئەوەشیان راگەیاندووە:

"لە ١١ی تەممووز لە سەر رێگای جەنتۆ لە رەزانی ئامەد لە دژی ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی پۆلیس لە جۆرەکانى ئۆراڵ و تەم (TEM) چالاکیی سابوتاژ ئەنجامدرا و بە چەکی لولە کورتیش شەڕ کراوە. زرێپۆشەکان زیانی ماددییان بەرکەوتووە، بەڵام لەبارەى ژمارەى پۆلیسە بریندارەکانەوە زانیاری دەست نەکەوتووە.

لە ١٦ی تەممووز لە گەڕەکی کاینار تەپە لە ئامەد هێزەکانمان لە چوارچێوەى پاراستنی جەوهەریدا بە چەکی لولە کورت لە دژی گروپیک لە فرۆشیاران و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان چالاکییان ئەنجامدا. هەم کەسی فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەکان و هەم کەسی بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان، کە پیشتر لەلایەن هێزەکانمانەوە هۆشدارییان پێدرابوو، سزا کران".

ژ.ت