١٢ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژی کورتەک تێپەڕ دەبێت
١٢ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردنى خێزانێکى کورد لە شاخى کورتەکى بنارى قەندیل تێدەپەرێت، کە تیایدا حەوت ئەندامى یەک خێزان لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون.
١٢ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردنى خێزانێکى کورد لە شاخى کورتەکى بنارى قەندیل تێدەپەرێت، کە تیایدا حەوت ئەندامى یەک خێزان لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون.
داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان مێژووێکى درێژیان هەیە، تا ئەمڕۆ چەندین کۆمەڵکوژیی و وێرانکاریی گەورەی ئەنجامداوە دژی خەڵكی مەدەنی و دەستی نە پاراستووە لە ژینگە و خاکەکەی، ئەمەش لە بۆشایی هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە، لە ئەنجامدا سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.
١٢ساڵ تێدەپەرێت بەسەر کۆمەڵکوژکردنى خێزانێکى کورد لە لۆفەکانى شاخى کورتەکى بنارى قەندیل و کە تیایدا حەوت ئەندامى یەک خێزان شەهیدبوون.
لە ٢١ی ئابی ٢٠١١دا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە لۆفەکانی شاخی کورتەکی بناری قەندیل، کە دەکەوێتە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتی مەدەنییان کرد و بەو هۆیەوە حەوت ئەندامی یەک خێزان شەهیدبوون، کە منداڵی ساوایان لەناودابوو، پێش ئەوەش جارێکیتر گوندی کەندەکۆلیان بۆردوومان کردبوو بەهۆیەوە چەند کەسێکی مەدەنی شەهید و برینداربووبوون.
سەرەڕاى کاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دژ بەو کۆمەڵکوژییەى دەوڵەتى تورک، جارێکى دیکە و دوا هەشت ساڵ لەو ڕوداوە ئێوارەی ڕۆژی ٢٧/٦/٢٠١٩ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بناری قەندیلیان بۆردوومانکرد و لە سەر لۆفەکانی شاخی کورتەکی بناری قەندیل ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی مەدەنییان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ٣ هاوڵاتی شەهیدبوون و پێنج هاوڵاتی دیکە برینداربوون.
هەموو شەهید و بریندارەکانی ئەو ڕووداوە ئەندامی یەک خێزانن و لە ناویاندا منداڵی بچووک و ژن هەیە، کە خەڵکی شارەدێی چوارقوڕنەی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕینن،
ئەو خێزانە کاتژمێر ٧ی بەیانی هەمان ڕۆژ، بۆ کارکردن لەباخەکەیاندا ڕۆشتوون بۆ گوندی ئاش قوڵکەی سەر بە شارەدێی سەنگەسەر و ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە کاتی گەڕانەوەیاندا، کراونەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا.
مێژووی یەکەم هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئایاری ١٩٨٣، لەو ساڵەوە تا ئێستا دووکەڵی بۆمبی تورکیا لە خاکی باشوری کوردستان نەبڕاوە.
جێگاى ئاماژەیە زیاتر لە ٤٠ ساڵە ئەو هێرشانە بەرۆکی هەرێمی کوردستانیان بەرنەداوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەوڵێکی یاسایی و فەرمی لە پێناو تۆمارکردنی سکاڵا لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان دژ بە شەهید و بریندارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنیی نەخراوەتەگەڕ.
بەپێی ئامارەکانى سی پى تیش، لە ئەنجامی کردەوە تیرۆریستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشوری کوردستان، لە ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر ١٤٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و نزیکەی ٢٠٠ هاوڵاتیش بریندار بوون.
جگە لەوەش لە ئەنجامی بۆردوومانەکان چەندین زیانی ماددى بەر ژینگە و داراستانەکان کەوتووە و پانتاییەکى فراوان لە ڕەز و باخی هاوڵاتیان وێرانبوون.
بێدەنگی و بێ هەڵوێستی کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان و بەغدا بەرامبەر بەو هێرش و کۆمەڵکوژیانە، بە وتەی چاودێران بوێری بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەخشیوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە هێرش و تاوانەکانی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی هەرێمی کوردستان و عێراق.
هـ . ب