١٥ی ئاب لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پیرۆزکرا

چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب (تەباخ) لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە مەراسیمێکی تایبەت پیرۆزکرا.

بەمەبەستی پیرۆزکردنی ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە سەنگەرەکانی گەریلادا مەراسیمێکی پیرۆزبایی شکۆدار بەڕێوەچوو.

گەریلاکان لە سەنگەردا پەیامێکی گەورەیان بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا. یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە باران ئارارات لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا قسەی کرد.

فەرماندە باران ئارارات لە سەرەتای قسەکانیدا لە کەسایەتی فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز)دا سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی یادکردەوە و ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئابی لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلا و گەلی کوردی وڵاتپاڕێز پیرۆز کرد. فەرماندە ئارارات سەرەتا لەسەر واتا و گرنگی هەڵمەتەکە قسەی کرد و وتی، "ئێمە ٤٠ ساڵەی هەڵمەتی مێژووییمان تێپەڕاند و پێدەنێینە ٤١ەمین ساڵیادەوە. واتای سەرەکی ئەو هەڵمەتە ئەوەیە کە فیشەکی یەکەم لە مێشکی کۆیلەداران دراوە".

فەرماندەی باران ئارارات لە درێژەداوتی، "لە ماوەی ئەو ٤٠ ساڵەی رابردوودا واتای بنچینەیی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ گەلی کورد و گەلی بندەست لێدانی یەکەم فیشەکبوو لە مێشکی بندەستەیی.

یەکەم فیشەکی هەڵمەتەکە تەنیا لە بەرامبەر داگیرکەری نەبوو، لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر خیانەتی ناوخۆیی، لە بەرامبەر خۆفرۆشتن بە دوژمن تەقێندرا. ئەو هەڵمەتە تەنیا هەڵمەتێکی سەربازی نەبوو. ئەو هەڵمەتە بووە هێزی ئەندێشە، بیردۆزی و فەلسەفەی گەلی کورد.

ئەو رێپێوانی ئازادییە بە هەڤاڵ عەگیدەوە دەستیپێکرد، لەگەڵ هەڤاڵ ئەرداڵ سینجەر درێژەی پێدرا و ئەمرۆ بە رەنجی هەوازان شەهیدی قارەمان بەردەوامە.

ئەو هەڵمەتە دەریخست کە مرۆڤ لە بەرامبەر داگیرکەران چۆن دەتوانێت شەڕ بکات و ئازاد بێت. بە بێ ئەوەی پشت بە کەس ببەستێت، دەتوانێت رووبەڕووی هەموو شێوەکانی هێرش ببێتەوە و دوژمن تێکبشکێنێت.

لە سەر ئەو بنەمایە هەڤاڵان دەزانن؛ لەمرۆکەدا هێرشەکان لەسەر خاکی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشی بێ ئیرادەکردنن، هێرشی چۆکپێدادانن. ئەوانەی ئەمرۆ لە بەرامبەر ئەوەدا تێدەکۆشن گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار و گەلە وڵاتپارێزەکەمانن. ئەو هێزانە پێشەنگایەتی قەبوڵنەکردنی داگیرکەری و پێشەنگایەتی قەبوڵنەکردنی تاڵان و نکۆڵین.

هێزی ئازادیی خۆیان سەلماندووە. ئەوەتا ئەمڕۆ لە هەموو نەتەوەکانەوە گەنجان بەشداری لە رێپێوانی ئازادیدا دەکەن. ئەو پێشەنگایەتیە لە هەموو روویەکەوە هێز و جۆش و خرۆشی گەورە دەخوڵقێنێت و ورەیەکی گەورە دەبەخشێت.

ئەمرۆ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئێمە لە شەڕێکی بێهاوتاداین، لە بەرامبەر داگیرکەری. بە رۆحی هەڵمەتی ١٥ی ئاب هەروەک چۆن تائەمڕۆ ئەو دوژمنەمان بەزاندووە، لەمڕۆش بەدواوە ئێمە شەڕێکی مێژوویی بەڕێوەدەبەین و وەڵامی پێویست بە دوژمنی داگیرکەر دەدەینەوە.

لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی دیکە هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە سەرۆک ئاپۆ، لە هەموو هەڤاڵان و لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان پیرۆز دەکەین".

دای مەراسیمە سەربازیەکە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە جۆش و خرۆشەوە  گۆڤەندی ئازادییان گێڕا و مەراسیمەکە بە هەڵپەڕکێ و دیلان کۆتاییهات.