١٧٩ کۆچبەری دیکە گەڕانەوە بۆ شەنگال
گەڕانەوە لە ئاوارەیی و کۆچبەریەوە بەرەو زێدی خۆیان بەردەوامە و راگەیەندرا کە ١٧٩ کۆجبەری دیکە لە کەمپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال.
گەڕانەوە لە ئاوارەیی و کۆچبەریەوە بەرەو زێدی خۆیان بەردەوامە و راگەیەندرا کە ١٧٩ کۆجبەری دیکە لە کەمپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئیڤان فایەق لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە ١٧٩ کۆجبەری دیکەی ئێزدی لە کەمپەکانی دهۆکەوە گەڕانەونەتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵەکانیان لە شەنگال و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا.
لە راگەیەندراوەکەیدا ئیڤان فایەق داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە یارمەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بدەن و بۆ ئەوەی سەرجەم کۆچبەران بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، ئاسانکارییان بۆ بکەن.
هـ.ب