٢٠ گەنج دەستگیرکران بەهۆی لێخوڕینی پاسکیل دژی شەڕی تایبەت

لە شاری موش ٢٠ گەنج دەستگیرکران، لەبەرئەوەی بۆ تیشک خستنەسەر شەڕی تایبەت لە کوردستان پاسکیلیان لێخوڕی.

ئەندامانی ڕێکخستنی گەنجانی هەدەپە لە موش، لە ناوەندی شارەکە پاسکیلیان لێخوڕی لە چوارچێوەی کەمپینی "لە دژی شەڕی تایبەت، پێویستە تێکۆشانێکی مەزن بکرێت"، ٢٠ لەم گەنجانە دەستگیرکران و دەستبەسەر پاسکیلەکانیاندا گیرا.