٤٢ ڕۆژە ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد بێسەروشوێنکراوە

٤٢ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕۆژنامەوان و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز، سلێمان ئەحمەدەوە بەردەست نییە، کە لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە.

هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز، سلێمان ئەحمەد، ڕۆژی ١ ی تشرینی یەکەم بۆ سەردان چوو بووە لای بنەماڵەکەی لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب. ڕۆژی ٢٥ ی تشرینی یەکەم، ئەوکاتەی دەیویست لەڕێگەی دەروازی پێشخابوور (سێمالکا)ـەوە بگەڕێتەوە باشوری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕفێنرا و ٤٢ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە.

هەفتەیەک پاش بێسەروشوێنکردنی سلێمان ئەحمەد، ئاسایشی پەدەکەی دهۆک بە ڕاگەیاندراوێکی ناڕاست و پڕ لە چەواشەکاری، دووپاتیان کردەوە، ڕفاندنی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد "بەهۆی کاری ڕۆژنامەوانییەوە نییە" بە ئاشکرا هەڕەشەی سزادانی ئەم ڕۆژنامەوانەیان کرد و دانیان بە ڕفاندنیدا نا.

ڕۆژنیوز تۆمەتبارکردنەکەی ئاسایشی دهۆکی پەدەکەی شەرمەزار کرد و داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەدی کرد.

تادێت ناڕەزایەتیەکان بەرامبەر رفاندن و بێسەروشوێنکردنی ئەو رۆژنامەنووسە زیاتر دەبن و لە نوێترین هەنگاویشدا ٢١٢ کەسایەتی و دەزگا و رێکخراوە لە باشووری کوردستان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوای ئازادکردنی سلێمان ئەحمەدیان کرد.

هـ . ب