٤ی نیسان له راپه‌ڕین پیرۆز كرا
رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له راپه‌ڕینی باشوری كوردستان به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان پیرۆز كرا.
رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له راپه‌ڕینی باشوری كوردستان به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان پیرۆز كرا.
له گۆڕه‌پانی بانوهقهلی ئیداره‌ی راپه‌ڕین به دروشمی، كات كاتی ئازادییه رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان له ناوچه جیاجیاكانه‌وه پیرۆزكرا. هه‌روه‌ها هاووڵاتیان نه‌مامیان ناشت.
دوای خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له یادی شه‌هیدان مه‌راسیمه‌كه ده‌ستیپێكرد و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان په‌یوه‌ست به ژیانی ئه‌و خوێندرایه‌وه.
دواتر ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان (ته‌ڤگه‌ری ئازادی) سارا ره‌زا قسه‌ی كرد و وتی: "٤ی نیسان ته‌نیا له‌دایكبوون نییه، به‌ڵكوو بۆ گه‌لی كورد هاتنی رێبه‌رێكه كه بۆ گه‌لی كورد وه‌ك نان و ئاو پێویست بوو".
دواتر به نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی ئازادی بۆ ئۆجالان شۆڕش خدر قسه‌ی كرد و وتی: "له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئۆجالان و ٥٠ ساڵه‌ی تێكۆشانی ئازادی بۆ گه‌لی كورد بووه‌ته وه‌رچه‌رخانێكی نوێ و پاڕادایمی ئازادی. تا ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئۆجالان درێژه به تێكۆشان ده‌ده‌ین. ژیان و ته‌ندروستی رێبه‌ر ئۆجالان بۆ ئێمه هێڵی سوره. ئێمه رێگه ناده‌ین هیچ پلانێك سه‌ربكه‌وێت. ئێمه به دروشمی كات كاتی ئازادیی رێبه‌ر ئاپۆیه تێكۆشان و به‌رخودان درێژه پێده‌ده‌ین".
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند به‌رهه‌م شه‌مامی، لانه بۆزان و گروپی منداڵانی هیوای ئه‌ستێره‌كان به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
ئاهه‌نگه‌كه به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ كۆتاییهات.
هـ . ب