بە درۆن هێرشکرایەسەر کێڵەگە نەوتییەکانی سنووری دهۆک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەسەر هەردوو کێڵگەی نەوتی پیشخابوور و تاوکێ لە سنووری زاخۆ.

بە پێی ڕۆژنیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێڕش کراسەر دوو کێڵگەی نەوت لە سنووری زاخۆ.

زانراوە، لەڕێگەی سێ دوو بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی دى، ئێن ئۆ (DNO) لە پیشخابووری زاخۆ.

هاوکات، دوای هێرشەکەی سەر پیشخابوور بە یەك درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی دى، ئێن ئۆ (DNO) لە تاوکێ لە سنووری زاخۆ.

جێگای ئاماژەیە، نزیکەی چوار ڕۆژە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان پێکردووە.