بۆ دڵشاد گەڤەر گەریلای هەپەگە لە مەخمور پرسە دانرا

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) پرسە بۆ دڵشاد گەڤەر گەریلای هەپەگە دانرا.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) پرسە بۆ دڵشاد گەڤەر گەریلای هەپەگە دانرا. پرسەکە لەلایەن دەزگا و گەلی کەمپی مەخمورەوە دانرا. گەل کۆبووە و بەرەو پرسەکە روویشتن لە کەسایەتی شەهید دڵشاد گەڤەڕدا خولەکێک بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان وەستان. دواتر پاکستان پیلەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار قسەی کرد.

پاکستان بیلەن لە سەرەتای قسەکانیدا لە کەسایەتی شەهید دڵشاد دا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستانی کردەوە و وتی، " ئێمە بۆ ئازادی گەلی کورد شەهید دەدەین. بۆیەش کاتێک باسی شەهید دەکرێت، هەموو قسەیەک لە ئاستیاندا کەمە و ناتوانین بە قسەکردن باسی رەنج و خەباتیان بکەین. لە سایەی ئەو شەهیدانە دوژمن ناتوانێت بگاتە خەیاڵەکانی. لەسەر ئەم بناغەیە دووبارە سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی، هەڤاڵان و خانەوادەی هێژای شەهید و هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین."

هەروەها لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید، زیا گەڤەر مامی شەهید دڵشاد گەڤەر قسەی کرد و سەرەتا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و وتی، " سەرەخۆشی لە رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و هەڤاڵانی دەکەم کە لە سەنگەرەکنای شەڕدا بەرخۆدان دەکەن و 'شەهید نامرن'."

دوای پرسەکە، رێورەسمەکە بە دروشمی ' بژی رێبەر ئاپۆ'،' شەهید نامرن' کۆتایی هات.

ف.ق