بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکرایە سەر شەنگال
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشەیکردە سەر ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکانی بارێی خانەسۆر و شارۆچکەی دوگرێی شەنگال. بە گوێرەی زانیارییە سەرتاییەکان ژنێک برینداربووە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشەیکردە سەر ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکانی بارێی خانەسۆر و شارۆچکەی دوگرێی شەنگال. بە گوێرەی زانیارییە سەرتاییەکان ژنێک برینداربووە.
دەووڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵگری بۆمب، هێرشی کردە سەر شەنگال.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە گوندی بارێی ناوچەی خانەسۆر وشارۆچکەی دوگرێ، ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومان کراوە. راگەیەندرا لە هێرشەکەدا ژنێک بە ناوی ئینتسار خودێدا عەلی موراد برینداربووە.
جموجۆڵی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەر شەنگال بەردەوامە.