بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە، کۆمەڵەی هێڤێ کەمپەینێکی ڕاگەیاند
لە کەرکوک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی بومەلەرزەکە، کۆمەڵەی هێڤی کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری ڕاگەیاند.
لە کەرکوک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی بومەلەرزەکە، کۆمەڵەی هێڤی کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری ڕاگەیاند.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەلایەن (کۆمەڵەی هێڤی بۆ پشتیوانی لە قوربانیانی جەنگ) ڕێکخرابوو کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ باکور و رۆژئاوای کوردستان کۆکرایەوە، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینەکە ڕایگەیاند.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکدا، محەمەد نەریمان بەپرسی کۆمەڵەی هێڤی بۆ پشتیوانی لە قوربانیانی جەنگ، ڕایگەیاند: "پێویستە پێکەوە ڕووبەڕووی ئەو نەهامەتیە ببینەوە کە گەلی ئێمە لە باکور و رۆئاوای کوردستان و هەروەها گەلانی تورکیا و سوریا بەتەواوی پێکهاتەکانیەوە تووشی هاتوون، بەداخەوە ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕوویدا بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکان لەم سەرمایەدا لەسەر شەقامەکان دەژێن و ژیانێکی زۆر سەخت بەڕێدەکەن، داوا لە هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان دەکەین بەتەواوی نەتەوە و پێکهاتەکانی شارەکە کە هاوکارمانبن تا بتوانین هاوکاری کۆبکەینەوە و بیگەینینە قوربانیانی ئەم کارەساتە".
لەلای خۆیەوە کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان پشتیوانی تەڤگەری ئازادی بۆ کەمپینەکە ڕایگەیاند، و ووتی: "لەچەند رۆژی ڕابردوودا بومەلەرزەیەکی بەهێز هەردوو وولاتی تورکیا و سوریای گرتەوە بە باکور و رۆژئاوای کوردستانەوە، لە ئەنجامی ئەم کارەساتەدا هەزاران هاوولاتی بێ تاوان لە کورد و نەتەوەکانی دیکە بوونە قوربانی، ڕاگەیاندنی کەمپینێکی لەم جۆرە بۆ هاوکاری کردنی قوربانیانی ئەم کارەساتە لەلایەن کۆمەڵەی هێڤیەوە ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانییە، ئێمەش وەکو تەڤگەری ئازادی کۆمەلگای کوردستان بەهەموو توانایەکمانەوە هاوکاری ئەم کامپینە دەبین".
هەروەها کۆمەڵ سەرمەد ووتیشێ: "داوا لە تەواوی خەڵکی شاری کەرکوک دەکەین کە ئەو ئەرکە ئەخلاقی و ویژادانی و مرۆڤایەتیە بەجێبهێنن کە هاوکاری خوشک و برایانیان بن لە تورکیا و سوریا لەنێوانیشیاندا باکور و رۆژئاوای کوردستان، بۆیە داواکارین لە تەواوی کەرکوکییەکان کە بەو ئەرکە هەستن و هاوکاری کۆمەڵەی هێڤی بن، بتوانین هاوکارییەکان بگەینینە هەردوو بەشەکەی دیکەی کوردستان و ئەو دوو وولاتە".
ف.ق