بە هۆی بۆردوومانەوە کۆچەرییەکانی برادۆست کوێستانەکان چۆڵ دەکەن
بە هۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆسەر باشووری کوردستان، کۆچەرییەکانی هەرێمی برادۆست کوێستانەکان چۆڵدەکەن.
بە هۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆسەر باشووری کوردستان، کۆچەرییەکانی هەرێمی برادۆست کوێستانەکان چۆڵدەکەن.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆژنیوز کە زانیارییەکانی لەسەرچاوە خۆجییەکانەوە وەرگرتووە؛ بە هۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەسەر باشووری کوردستان، کۆچەرییەکانی هەرێمی برادۆستی هەولێر کوێستانەکان چۆڵ دەکەن.
لە دیمەنەکانی ئەو سەرچاوەیەدا دەردەکەوێت، کۆچەرییەکان ماڵ و دەوارەکانی خۆیان دەپێچنەوە و ناوچەکە جێدەهێڵن.
شایەنی باسە لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، وێڕای چۆڵکردنی زۆرەملێی گوندە سنورییەکانی باشووری کوردستان، تا ئێستا بە دەیان شوان و کۆچەری لە کوێستانەکانی سنوری هەولێر و دهۆک شەهید و بریندار بوون.