بە هەزاران کەس لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی مارسیلیا لە گۆڕەپانی جانابیر کۆبونەوە و لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپیوانیان ئەنجامدا.
لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی (نەجەکەدە)، ئەنجومەنی ئارین میرکان و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری (تەجەشە) رژانە نێو شەقامەکان. کوردستانیان پانکارتی سی پی تی، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارن. هەروەها پانکارت بە زمانی فەرەنسی ' ئۆجالان ٢٣ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە' ، ' رێبەری گەلی کورد ٢٤ ساڵە بە جەستەیی زیندانیکراوە و سی پی تی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا پێویستە بە زوترین کات ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
رێپێوانەکە لە جانابیر تاوەکو نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەوروپا لە مارسیلیا بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا بێوەستان دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' وترایەوە. دوای رێپیوانەکە میتینگ ئەنجامدرا. لە میتینگەکەدا لەسەر ناوی دەزگاکان قسەکرا. لە قسەکردنەکاندا لەسەر ناوی تەجەشە راگەیەندرا کە سی پی وی و دەزگاکانی ئەوروپا پێویستە دەست لە زانیارینەدان بە گەلی کورد هەڵبگرن.
باسی ئەوەشکرا کە دەوڵەت و دەزگاکانی ئەوروپا تاوەکو ئێستا گاڵتە بە ئیرادەی گەلی کورد دەکەن. ئێمە گەنجان لە ئەوروپا جارێکی دیکە هوشداریان پێدەدەین. ئەگەر سی پی تی راستیەکان ئاشکرا نەکات، قۆناغێکی دیکە دەست پیدەکات. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت."
دواتر لەسەر ناوی نەجەکەدە قسەکرا:
" ٢٣ مانگە هیچ زانیاری لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هاوڕێکانی نییە. رێگە نادرا خانەوادە و پارێزەران چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و هەموو مافی راگەیاندن بە بیانووی جیاواز دەستیان بەسەردا گیراوە. ئێمە لەبەرامبەر ژیانی رێبەرتی نیگەرانین. ئێمە بانگەوازی لە سی پی تی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە بەرپرسیاری خۆمان جێبەجێ بکەین. رێبەرمان ژیانمانە، پێویستە هەموو کەسێک بزانێت ئێمە بۆ پاراستنی ژیانمان هەموو شتێک دەکەین."
ف.ق