بە هەزاران کەس لە ئێلح ئاگری نەورۆزیان کردەوە
بەهەزاران کەس لە گەڕەکی کۆرکی ئێلح ئاگری نەورۆزیان کردەوە و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
بەهەزاران کەس لە گەڕەکی کۆرکی ئێلح ئاگری نەورۆزیان کردەوە و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
دەستپێکردنی جەژنی نەورۆز لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئێلحەوە بە دروشمی "ڕێبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگای دیموکراتیک" و " بۆ ئازادی و نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە بەشداری هەزاران کەس لە گەڕەکی کۆرک بەڕێوەچوو. پیرۆزبایی نەورۆز لە گۆڕەپانی گەڕەک بەڕێوەچوو و گەنجانێکی زۆر بەشداریان کرد. لە میانەی ئاهەنگەکەدا بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "گەنج فیدایی ڕێبەر ئاپۆن"، "ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" بەرەدەوام وترانەوە.
دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان ئاگری نەورۆز داگیرسا و جەماوەر لە کاتی سەماکردن بە دەوری ئاگرەکەدا سروودی "چەرخی شۆڕش"یان وتەوە و بە چەپڵە و تللیان بەسەر ئاگرەکەدا بازیان دا.
گوڵستان سۆنوک، هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح کە لە ئەرکەکەی دوور خرایەوە قسەی کرد. سۆنوک سەرنجی بۆ مێژووی بەرخۆدانی گەل ڕاکێشا و داوای کرد پێکەوە ئاشتییەکی بەروومەوت بنیات بنێن.
مستەفا مەسعود تەکیک، هاووتەبێژی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز و هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح و هاوشارەوانی ئێلح سونگوڵ کورکماز، لە مەراسیمەکەدا قسەیان کرد و باسیان لە مانیفێستی ٢٧ی شوبات وەک مانیفێستی ئازادی، یەکسانی و ئاشتییەکی شکۆمەند کرد.
دوای وتارەکان بەهەزاران کەس لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆبوونەوە و بە دروشم و چەپڵە لێدان سەمایان کرد.