بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز لە دۆڵی کەرسی شەنگال پیرۆزکرا
ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شەنگال لە دۆڵی کەرس-ی شەنگال کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شەنگال لە دۆڵی کەرس-ی شەنگال کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
ئێوارەی دوێنێ ئاگری نەورۆز لەلایەن خەڵکی ئێزدیەوە لە زۆربەی گوند و ناوچەکانی شەنگال کرایەوە. یەکێک لە ناوەندەکانی ئاهەنگگێڕان بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز لە دۆڵی کەرس بەڕێوەچوو. خەڵکی خانەسۆر و سنون و دگورێ لە دۆڵی کەرس کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
خەڵک بەدەم گۆرانیی شۆڕشگێڕانەوە گۆڤەند و شاییان گێڕا و جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
شەنگالییەکان پەیامی بەرخۆدانیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، جەژنی نەورۆز بۆ ئێمە جەژنی بەرخۆدانە.
ژنێک بە ناوی نەفیە مێشۆ سەرەتا جەژنی نەورۆزی لە هەموو گەلانی ئازادیخواز پیرۆز کرد و وتی؛ "ئێمە وەک گەلی ئێزدی ئاگر بۆ خۆمان بە پیرۆز دەزانین، دەبێت لە کاتی جەژندا ئاگر دابگیرسێنرێت. ئێمە ئەم ڕۆژە و هەڵکردنی ئاگر بە سەرکەوتن دەزانین".
ژ.ت