بۆ شەهیدەکانی سلێمانی پرسە دانرا

بۆ ئەو ئەندامانەی دژەتیرۆر کە لە هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت شەهیدبوون، لە سلێمانی پرسە دانرا.

دوێنێ لە کاتژمێرەکانی پاش نیوەڕۆ، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی سەر بە سلێمانی، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرا. لە ئەنجامدام ٣ ئەندامی دژەتیرۆر شەهیدبوون و ٣ برینداربوون.

بۆ شەهیدەکان لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی پرسە دانرا، بە ئامادەبوونی خزم و هاوڕێ و هاوڵاتیان و گەلێک لایەنی سیاسی. هاوڵاتیان و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان و نوێنەرانی حزبەکان پۆل پۆل سەردانی پرسەکەیان کرد.

تەرمی شەهیدەکانی دژە تیرۆری هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت، ئیڤان عەدنان لە سلێمانی و هیوا قادر لە کەرکوک بەخاک سپێردرا.