بۆ یادکردنەوەی شەهید بێریتان چەندین چالاکی ئەنجامدران
بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە زاپ، خواکورک و مەتینا چەندین چالاکی ئەنجامدران.
بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە زاپ، خواکورک و مەتینا چەندین چالاکی ئەنجامدران.
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "فەرماندەی نەمرمان بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە رێزەوە یاددەکەینەوە کە بە هەڵوێست، بەرخودان و شەهیدبوونی لە دژی خیانەت و خۆبەدەستەوەدان بووە هێما. بەپێشەنگایەتی هێزەکانی یەژاستارمان لە چالاکییەکانی یادکردنەوەدا گورزی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا".
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا زانیاری لەسەر چالاکییەکانی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر خراوەتەڕوو کە بەم جۆرەیە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
"٢١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە تراکتۆرێک درا کە کەلوپەلی بۆ داگیرکەران دەگواستەوە.
٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٤:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی چالاکیەکی هێزەکانی یەژاستارمان کامێرایەکی چاودێری حەراری لەناوبرا.
٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، ٢ داگیرکەر برینداربوون.
٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا.
٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی سوک لە درۆنێکی داگیرکەران درا، درۆنەکە خرایەخوارەوە. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کامێرایەکی حەراری داگیرکەران بە نیشانەشکێنی لەناوبرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تەقەمەنی داگیرکەران لەلایەن هێزەکانەوە لەناوبرا.
لە هەڕێمی خواکورک؛
٢١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
٢١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا کە هەوڵیان دەدا بجنە ناو سەنگەرەکانەوە. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک برینداربوو. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ کامێرایەکی چاودێری حەراری تەرمالی داگیرکەران بە نیشانەشکێنی لەناوبرا.
٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک برینداربوو، گورز لە مۆڵگەکە وەشێندرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا
٢٠ و ٢١ی تشرینی یەکەم لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
٢٠ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢١، ٢٢ و ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بەربزن، خنێرەی سەروو، کەندەکۆڵا، لۆلان، قەلە، سنین ١٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سێدارێ، دەشتا کافیا، مام نێچیر، زێڤکێ، شاخی رەشید، رێبینێ ٧ جار، لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شاخی بەهار ٢ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بێشیلی، سێلازێ، سەری مەتینا ٤ جار، لە هەرێمی قەندیل شاخی ساڤاش یەکجار، بە گشتی ٢٦ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٠، ٢١ و ٢٣ی تشرینی یەکەم لە هەڕێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی شەکیف، شەهید شەریف و سنین ١٧ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بێشیلی، سەرێ مەتینا و دەرگەلێ ٢٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٩ جار؛ بە گشتی ٤٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".