بافڵ تاڵەبانی: بێ ئۆکەی یەکێتی، مەسرور بارزانی نابێتە بەڕێوەبەری گشتییش
سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند پاش هەڵبژاردن بەبێ ڕەزامەندی حزبەکەی مەسرور بارزانی نابێتە بەڕێوەبەری گشتییش.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند پاش هەڵبژاردن بەبێ ڕەزامەندی حزبەکەی مەسرور بارزانی نابێتە بەڕێوەبەری گشتییش.
سەرۆکی یەنەکە، بافڵ تاڵەبانی دەربارەی هەڵبژاردنی ئایندە و پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا قسەی کرد.
دەربارەی لێدوانی بەرپرسانی پەدەکە کە گوتیان مەسرور بارزانی دەبێتە سەرۆکی حکومەتی ئایندە، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند چیتر پەدەکە پەنجا کۆ یەک و ١١ کورسی پێکهاتەکانی لەدەست نەماوە، گوتی: "بەبێ ئۆکەی یەکێتی، مەسرور بارزانی نابێتە بەڕێوەبەری گشتییش".