باهۆز ئەرداڵ: ئێمە ئامادەین دیالۆگ لەگەڵ پەدەکە بکەین -٢-

باهۆز ئەرداڵ ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی داوای لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد "با بە گەمەکان فریو نەخۆن"، چونکە ئەگەری روودانی هەر شەڕێک لە بەرژەوەندیی ئاکەپە – مەهەپەدا دەبێت. ئەرداڵ راشیگەیاند، ئێمە بۆ دیالۆگ ئامادەین.

باهۆز ئەرداڵ ئەندامی بەڕێوەبەریی بڕیارگەى ناوەندەیی فەرماندەیی گەل (نەپەگە) بۆ رادیۆ دەنگی وڵات قسەى کرد و رایگەیاند، سەرباری هەموو هۆشدارییەکان هێزەکانی پێشمەرگە بە چەکی قورس چوونە ناوچەکانی گەریلا و ئەوەش بووە هۆی روودانی شەڕ.

باهۆز ئەرداڵ لە بەشی یەکەمی قسەکانیدا کە دوێنێ بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان هەرگیز نایانەوێت لە بەرامبەر هێزە کوردییەکاندا شەڕ بکەن و داوای لە فەرماندەکانی پێشمەرگە کرد، نەکەونە ناو ئەو یاری و گەمانەوە، کە دەیانەوێت ئەوان بهێنن و رووبەڕووی گەریلایان بکەنەوە، کە شانبەشانی ئەوان لە سەنگەرەکاندا لە دژی داعش شەڕیان کردووە.

بەشی دووەمی قسەکانی باهۆز ئەرداڵ ئەندامی بەڕێوەبەریی بڕیارگەى ناوەندەیی فەرماندەیی گەل (نەپەگە) بەم شێوەیەیە:

'بۆچی پێشمەگەی ڕۆژ هێنرایە سەر هێڵی مەتینا – گارە'

ئەرداڵ رایگەیاند ئەگەر شەڕێکی ڕووبدات، کاریگەریەکی زۆر گەورە و زیانێکی زۆر گەورە لەسەر دەستکەت و شۆرشی ڕۆژئاواش دروست دەکات. ئەرداڵ بەبیریهێنایەوە کە شۆڕشی رۆژئاوا ، لەبەرانبەر چەتەکانی زۆر دەستکەوتنی بەدەستهێناوە، قورسایی لەسەر رای گشتی جیهان دروست کردووە و ئاماژەی بەوەکرد کە لەم بابەتەدا بەرپرسیاریەکی گەورە دەکەوێتە سەر ئەستوی رۆژئاواش. هەروەها ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر شەڕێک ڕووبدات، بە تەنها لەنێوان دوو هێز و دوو پارتدا سنوردار نابێت، هاوسەرنگی نەتەوەیی تێکدەچێت و وتی، "با شتێکی ئاسان بڵێم، ئەو هێزەی کە ناوی پێشمەرگەی ڕۆژی لە خۆی ناوە، لەسەر هێڵی مەتینا و گارە جێگیر کراون. بە حساب هێزی ڕۆژئاوان، دایک و باوکیان لە رۆژئاوان. لەناو گەریلاکانی پەکەکەشدا بە هەزاران هەڤاڵی رۆژئاوامان هەیە. ئەوانیش خانەوادەکانیان لە رۆژئاوان. ئەگەر شەڕێک لەنێوانیاندا ڕووبدات، ئایا رۆژئاوا ئارام دەبێت؟ بە شێوەیەکی سروشتی لە رۆژئاواش شەر دروست دەبێت. رۆژئاوا لەم نێوەندەدا ناتوانێت بێ هەڵوێست بێت. بە شێوەیەکی نەخوازراو رۆژئاواش لەم شەڕەدا تێوەدەگلێت و زیانێکی گەورە دروست دەبێت. لەم ساتەدا کە پارتە سیاسیەکانی رۆژئاوا سەرقاڵی دانوستانن، ئێمەش وەک تەڤگەری کورد رامانگەیاند کە پشتگیری لێدەکەین، لەگەڵ ئەم هەوڵدانەن. بەڵام ئێستا ئەوانەی خۆیان وەک پێشمەرگەی رۆژ بەناو دەکەن، هاتوون و لەسەر هێڵی مەتینا و گارە جێگیر بوون و دەیانەوێت لە هەرێمەکانی گەریلا خەندەق دروست بکەن، بۆسە دادەنێن و لولەی چەکەکانیان دەکەنە گەریلاکانی ئازادی کوردستان. ئایا ئەوانەی لولەی چەکەکانیان دەکەنە گەریلاکانی کوردستان، شەڕڤانانی قەسەدە قبوڵیان دەکەن؟ ئایا شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە قبوڵیان دەکەن. بۆیەش دۆخەکە کاریگەری لەسەر چوار پارچەی کوردستان دروست دەکات. بۆیەش ئێمە بانگەوازی لە هەموو گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و هەموو پارتە سیاسیەکان دەکەین کە لەدژی ئەم دۆخە هەڵوێستیان هەبێت. ئەگەر ئێمە ناحەقین با فشارمان لەسەر دروست بکەن، ئەگەر لایەنەکەی تر ناحەقە بە فشاری لەسەر ئەوان دروست بکەن کە شەڕێکی گشتی ڕوونەدات."

'پەکەکە تۆڵە لە داگیرکەران دەکاتەوە'

ئەرداڵ باسی ئەوەی کرد کە دەڵێن' پەکەکە دەیەوێت لەدژی پەدەکە شەڕ بکات' ئەمە درۆیەکی گەورەیە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "چۆن پەکەکە شەڕی دەوێ. جیهان هەمووی پرسیارمان لیدەکات؟ ئێوە چۆن دەتوانن بەم ئەندازەیە لە بەرانبەر هێزی داگیرکەری تورک بەرخۆدان بکەن و شەڕ بکەن؟ پەکەکە لەبەرانبەر داگیرکەری دوژمن شەڕ دەکات، بە داگیرکەرانەوە سەرقاڵە، پەکەکە دەیەوێت تۆڵەی داگیرکەری و ئەو کۆمەڵکوژیانە بکاتەوە کە بەسەر گەلی کورد و کوردستانەوە هاتووە، حەساب لە داگیرکەران دەپرسێت. پەکەکە بۆچی لەگەڵ هێزەکانی باشووری کوردستان شەڕ بکات؟ شتێکی بەم شێوەیە نییە، ئێمە هەموو کاتێک بە ئاشکرایی دەیڵێین، ئێمە لەبەرانبەر هیچ هێز و پارتێکی باشووری کوردستان ناوەستینەوە، پرسی ئێمە داگیرکەرانن، هێرش دەکەن و دەیانەوێت هەموو کورد لەناوببەن، ئێمە دەڵێین، "تا دلۆپێک خوێن لە لەشی ئێمەدا بێت، ئێمە ڕێگا نادەین". ئێمە بە تەنها وەک پارتێک (پارتێکی بچووک) بیر ناکەینەوە، پەکەکە بیر لە بەرژەوەندی هەموو گەلی کورد و کوردستان دەکاتەوە. بۆیەش پەکەکە سوورە لەسەر ئەوەی کە هەنگاوەکان هەڵەیە، پێویستە کەس ئەم هەڵەیە نەکات."

ئەرداڵ بانگی لە ئەنەکەسەش کرد کە لەبەرانبەر ئەم دۆخە هەڵویستیان هەبێت و وتی، "ئەنەکەسە دەڵێت، پێویستە پێشمەرگەی رۆژ بچێتە ڕۆژئاوا، چۆن دێنە ڕۆژئاوا، لە ئێستادا هاتوونەتە هێڵی مەتینا – گارە و لولەی چەکەکانیان کردووەتەوە گەریلاکانی کوردستان، بەم شێوەیە چۆن دەگەڕێنەوەوە بۆ ڕۆژئاوا؟ بۆیە نەک تەنها ئەوان، هێزەکانی تری باشوور، هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەموو ڕۆشنبیر، میدیاکان و سیاسەتمەداکانی و هەموو کوردێک پێویستە خاوەن هەڵوێست بن. پێویستە هەموو دەزگاکانی هاوبەشی باکوور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات کۆببنەوە، هەمووان بە شاندێکی هاوبەش کۆببنەوە و سەیر بکەن بزانن کێ حەقە و کێ ناحەقە."

'ئەمریکا بۆ بەرژەوەندیەکانی ئاڵۆزی لەنێوان هێزە کوردیەکاندا دروست دەکات'

ئەرداڵ ئاماژەی بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هەڵوێستی هێزە نێودەوڵەتیەکان لەبارەی ئەم دۆخە کرد و رایگەیاند، قسەکان و هەڵوێستەکانیان لەبەرانبەر دۆخەکە راست نییە، لە خزمەتی یەکێتی نەتەوەیی کورددا نین. ئەرداڵ باسی ئەوەشی کرد کە ئێستا ئەمریکا دەوڵەتێکی گەورەیە و لە هەرێمەکەیە و پەیوەندیەکانی لەگەڵ کورد بەرەوە پێشەوە بردووە و بەهێزە و وتی، "پەیوەندی لەگەڵ کوردانی باشووری هەیە، پەیوەندی لەگەڵ کوردانی رۆژئاواش هەیە. بەپێی بۆچوونی ئێمە بەڕیوەبەرایەتی نوێی ئەمریکا لەبەرژەوەندی گەلی ئەمریکا دەتوانێت پەیوەندیەکی باش لەگەڵ گەلی کورد دروست بکات. لەگەڵ هەندێک کورد دۆست و لەگەڵ هەندێکی تر دوژمن، بەم شێوەیە نابێت. ئەگەر ئەمریکا بەردەوامی بەم سیاسەتە بدات و ئاڵۆزیەکان قوڵبکاتەوە ، پەیوەندیی لەگەڵ ئەو کوردانەی کە وەک دۆستی دەبینین، تێک دەچێت. واتە زیانی بەردەکەوێت و زیان بەر پرۆژەکانی لە هەرێمەکە دەکەوێت. ئەگەر ئەمریکا نایەوێت پەیوەندیەکانی لە هەرێمەکە تێکبچێت، بەپیچەوانەوە پێویستە رێگا نەدات لەناو کورددا ئاڵۆزی دروست ببێت، نابێت یەکێتی کورد تێکبدات. ئەمریکا بانگەوازی دیالۆگ لە هەموو کوردێک دەکات، لەم رووەوە دەتوانێت لەگەڵ کورد هاوکاری بکات. نەک لێدوانی یەکلایەنە بدات. ئەمریکا لەناو کوردان دایە، ٧٠٪ی خەڵکی کورد لایەنگری پەکەکەن و پەکەکەیان خۆش دەوێ، پێویستە ئەمریکا ئەم راستیە ببینێت. لەبەرئەوەی پەکەکە هێزێکی کوردستانیە، ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت بەردەوامی بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کورد بدات و پەیوەندی و رێککەوتنەکانی لەگەڵ کوورد بەردەوامی پێبدات، پێویستە ئاڵۆزیەکان قوڵتر نەکاتەوە. بە پێچەوانەوە پێویستە بۆ بەرژەوەندیەکانی یەکێتی کورد بەهێز بکات. پێویستە هەڵوێستێکی بێلایەنانە، هەڵوێستێکی هاوسەنگی لەگەڵ هەموو کوردێک هەبێت. لەبەرئەوەش ئەو راگەیەنراوانەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا دەدران، هیوادارین سیاسەتی ئەمریکا نەبێت. ئەگەر نیشانەی سیاسەتی ئەمریکا بێت، ئەو کاتە ئەنجامەکەی هەم بۆ کورد و هەم بۆ هەرێمەکە باش نابێت."

'بانگەوازی بۆ پێشمەرگەکان: هەڵمەخەڵەتێن'

ئەرداڵ بانگەوازی کۆتایی ئاراستەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە هەوڵ دەدرێت لەدژی گەریلاکان بەکاریان بهێنن و وتی، "بە هەموو پێشمەرگەکان و پێشمەرگەکانی پەدەکە دەمەوێت بڵێم کە من هەندێکیان دەناسم، هەم لە شەڕی شەنگالدا، هەم لە کەرکوک و هەم لە بەرەکانی تری شەڕی داعشدا ، لە یەک خەندەقدا، پێکەوە شەڕمان کردووە. بۆیەش پێشمەرگە و فەرماندەکانی پەدەکە خۆشی ئەم شەرەیان ناوێ. لەبەرئەوەی خۆیان بینییان، گەریلاکانی کوردستان بۆ ئەوان مەترسی نین. ئەوان باش دەزانن کە گەریلا پشت و پەنای ئەوانە. کاتێک تەنگەتاو بوون، گەریلا لەگەڵیان بوون، هاوکاری ئەوانی کرد. بۆیەش داواکاریمان لە ئەوان ئەوەیە کە ئەگەر پێداگری لەوەکرا کە شەڕ بکەن، هەڵنەخەڵەتێن. لەم شەڕەدا هیچ سوودێکیان دەستناکەوێت. نە بەرژەوەندی پێشمەرگە و نە بەرژەوەندی گەلی باشووری کوردستان هەیە، نە بەرژەوەندی کورد و کوردستان هەیە، بە تەنها لە بەرژەوەندی لایەنەکە کە ئەویش دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئەردۆغان و باخچەلیە. ئەوانە دوژمنی سەرسەختی کوردن، هاوبەشی یەکترین، بە تەنها بەرژەوەندی ئەوان هەیە. شەڕێک کە بە تەنها بەرژەوەندی ئەردۆغان و باخچەلی تێدابێت، بۆچی پێشمەرگە بەشداری تێدا بکات؟

بۆیەش پێویستە هەموو فەرماندەکانی پێشمەرگە و هەموو یەکینەکانی پێشمەرگە بە ئاشکرایی گفتوگۆ بکەن و ئەم پرسە لە خۆیان بکەن: بۆچی تا ئێستا ئێمە و گەریلا پێکەوە لە سەنگەرێکدابوون، لە یەک خەندەقدا لەدژی داعش شەڕمان دەکرد و ئێستا ئێمە لەبەرنبەر ئەوان شەڕ بکەین؟ لەم رووەوە دەتوانن خاوەن هەڵوێست بن، ئەگەر خاوەند هەڵوێست بن دەتوانن ڕێگری لە ئالۆزیەکان بگرن. هەندێک کەس دەیانەوێت شەڕ دروست ببێت، لەبەرئەوەی بەرژەوەندی شەخسیان هەیە. لەگەڵ دەوڵەتی تورک بارزگانی دەکەن، دەیانەوێت مافی گەلی کورد بۆ خۆیان بەکاربهێنن. بەرژەوەندی پێشمەرگە، خانەوادەی ئەوان لەم شەڕەدا نییە. زۆر پێشمەرگە هەموو ڕۆژێک لەناو گەریلاکاندان، هاورێیەتی گەریلا دەکەن، خوێنگەرمی دروست بووە، خوێنی ئێمە لەدژی داعش تێکەڵ بەیەک بووە. بۆیەش لولەی چەکەکانتان ڕوو لە گەریلاکان مەکەن. گەریلا دوژمنی ئێوە نییە، گەریلا برای ئێوەیە، گەریلا هاوڕێی تەنگانەی ئێوەیە. ئێوە ئەوەتان بە شێوەیەکی پراکتیکی بینی. دەشتی مەخموورتان لەبیرە، کاتێک ژمارەیەک پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا شەهید بوون، فەرماندارەکەیان داوای هاوکاری لە هێزی گەریلا کرد و لەسەر داواکاری ئێمە هەموو گەریلاکان دەستیان بە جووڵە کرد و هاوکاریان کرد. هەندێکیان شەهید بوون، هەندێکیان برینداربوون. باشە چۆن لوکەی چەکەکانتان دەکەنە ئەو گەریلایانەی کە لە رۆژی تەنگانەدا هاتن و گیانیان بۆ ئێوە و گەلەکەیان بەخت کرد؟ بۆچی؟ بەتەنها بۆ ئەردۆغان و باخچەلی فاشیست کە تەنها بە سیاسەتی لەناوبردنی هەموو کورد رازی دەبن؟

بۆیەش ئێمە بڕوامان وایە کە هەڵوێستی فەرماندە و یەکینەکانی پێشمەرگە لەم دۆخەدا سوودێکی زۆری دەبێت.

ئەرداڵ بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی گەریلا لە باکووری ککوردستان کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەریلاکانی کوردستان دەکەم کە لە باکووری کوردستان بەخۆدان دەکەن. بە راستی وەک هەموو کاتێک کە دەسەڵاتێک و سەرۆک ئەرکانێکی تورک دەهات و دەیوت، گروپێکی بچووکن و لە ماوەی چەند رۆژی تر لەناویان دەبەین' بەڵام ٣٦ ساڵە هێزی گەریلا لە هەموو گۆڕەپانێک شەڕ دەکات، لەم پایزەشدا هەم لە باکووری کوردستان و هەم لە هێڵی خواکورک، حەفتانین بەرخۆدانێکی پیرۆزیان بەڕێوەبرد. وانەیەکی باشی دایە دوژمن. بە دو دوژمنی وت: راستە هەندێک تەکنیکی پێشکەوتوو لە دەستی تۆدا هەیە، بەڵام ئێمە ئیرادەمان هەیە، ئێمە کەسانی بەشەرەفین و ئەمە ٣٦ ساڵە رۆژ بە رۆژ ئیرادەمان بەهێز دەبێت و بە تاکتیک و رێبازی نوێی شەڕ، گەریلا دەتوانێت تەکنیک و تاکتیکەکانی دوژمن پوچەڵ بکاتەوە.

لە شەڕی چەند مانگی رابردوودا، هەڤاڵانمان عەگید گارزان و عەگید جڤیان شەهید بوون. یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی خواکورک و حەفتانین دەکەمەوە. هەڤاڵ عەگید جڤیان فەرماندەیەک بوو کە لە بەرخۆدانی پاراستنی شەنگالدا جێی خۆی گرت و گەلی ئێزدیمانی پاراست. یەکێک لە هاوڕێ هێژا، شۆڕشگێرێکی گەورە و کەسێکی زانا بوو. هەڤاڵ عەگید دەیزانی چۆن بژی. ژیان و شەهادەتیشی هێژا و پیرۆز بوو. ئەو هێزەی کە فەرماندەی بەم شێوەیە بەرهەم دەهێنێت، هیچ کاتێک ناکەوێت. ئەم هێزە سەردەکەویت، ئەم فەرماندانەش نیشانەی ئەوەن. هیوا و داواکاری ئەو فەرماندە قاڕەمانانە بۆ فراوانکردنی شۆڕش و سەرکەوتن بۆ ئێمە فەرمانە."

ف.ق