بانگەواز بۆ گردبوونەوەی ١٣ ی تشرینی یەکەمی ئامەد: گۆشەگیری هەڵبگرن، چارەسەر لە ئیمراڵییە

لە ڕێپێوان و سەردانی پیشەوەران بۆ گردبوونەوەی ١٣ ی تشرینی یەکەمی ئامەد، دیسانەوە داواکرا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.

پاش ڕێپێوان و سەردانی پیشەوەران بۆ گردبوونەوەی ١٣ ی تشرینی یەکەمی ئامەد، لەبەردەم مزگەوتی گەورە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

ئەندامی دەسپێشخەریی دادپەروەری دژی گۆشەگیری، ئایلا ئاکات تیشکی خستەسەر گردبوونەوەی ١٣ ی تشرینی یەکەم، گوتی: "داوای چارەسەری دیموکراتیک تاوان نییە، داوای ئاشتی تاوان نییە. بەرگەنەگرتنی ئەوان قبووڵ ناکەین. لە گردبوونەوەکەدا دەڵێین، چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییانە. چارەسەر لە ئیمراڵییە. ئێمە دەڵێین گۆشەگیری هەڵبگرن".

سیاسەتمەداری کورد، سەباحەت تونجەل ڕایگەیاند پرسی کورد لەڕێگەی بەردەنگەکانەوە چارەسەر دەبێت. گوتی: "بۆچی ئەو بەردەنگە لە گۆشەگیری ڕەها دەهێڵنەوە؟ ئاشتی چۆن وا دێتەدی؟ ئاشتی و چارەسەر لە ئیمراڵییە. ئەگەر منداڵ و کۆرپە و ژنانی ئێمە دەکوژرێن،  ئەوە دابڕاو نییە لە پرسی کورد. سیاسەتی شەڕ ئەم وڵاتەی خستە تاریکییەوە. ئێمە دەمانەوێت وڵات لە تاریکی دەربهێنین. هەر بۆیە گردبوونەوەی ١٣ی تشرینی یەکەم بۆ ئاشتی گرنگە. گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان تەنیا لەسەر بەڕێز ئۆجالان نییە، بەڵکو لەسەر هەموو تورکیایە. "

پاشان، گەل بە چەپڵە و بەرزکردنەوەی درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا. پاشان ئەندامی پارتەکان بۆ خەباتی گردبوونەوەکە چوونە ناوچەکانی تری شارەکە.