بانگەوازی کۆدار بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی خۆی

کۆدار بانگەوازی لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد کە بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی زیانلێکەوتووی شاروچکەی خۆی بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە، سەرفەربەر ببن.

کۆمەڵگەی دیموکرات و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) لەبارەی بوومەلەرزەکەی شاروچکەی خۆی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆدار لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، " روودانی بوومەرلەزە لەم دۆخە سەختەی زستان و سەرمای زۆردا لە کاتێکدایە کە شاروچکەی خۆی و پارێزگای ورمێ لەلایەن رژێمی ئێستا فەراموش کراون، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی گەلەکەمان رووبەرووی سەختی پەیداکردنی بژێوی و گوزەران ببنەوە."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوکەی کۆداردا هاتووە، " کۆمەڵگەی دیموکرات و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)" سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە دەکات کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت."

کۆدار بانگەوازی لە هەموو کەسایەتی، جەماوەر، چالاکوانان و گەلەکەمان دەکات کە لە دۆخی قەیران و سەختەکاندا هاوکاری گەلەکەیان بکەن و وتی، " هاوکاریکردنی گەلەکەمان لە خۆی کە رووبەرووی بوومەلەرزە بووەتەوە، ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆڤییە."

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

" روودانی بوومەلەرزەیەک لە شاری خۆی سەر بە ورمێ لەم وەرزەی سەرمایەدا، گەلی کورد و ئازەری تووشی قەیران کردووە. " کۆمەڵگەی دیموکرات و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)" سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە دەکات کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت.

روودانی بوومەرلەزە لەم دۆخە سەختەی زستان و سەرمای زۆردا لە کاتێکدایە کە شاروچکەی خۆی و پارێزگای ورمێ لەلایەن رژێمی ئێستا فەراموش کراون، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی گەلەکەمان رووبەرووی سەختی پەیداکردنی بژێوی و گوزەران ببنەوە. نیگەرانی لەبەرامبەر هاوکارینەکردنی زیانلێکەوتووان لەلایەن دەسەڵاتەوە زۆر بووە و زانیاریەکان وردە وردە رادەگەیەندرێن. رادەی زۆری ئەو زیانەی بەر خانووەکان کەوتووە و بێپەناگە مانەوەی هاوڵاتیان، پێویستی بە هاوکاریەکی فراوانی گەلەکەمانە لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ئەوەی برینی لێقەوماوان سارێژ بکرێتەوە.

گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکانی دیکە، هەموو کاتێک لە کاتی روودانی رووداوی وەک بوومەلەرزە و لافاودا بە شێوەیەکی فراوان و مرۆڤدۆستانە و بەگوێرەی ئەرکی وڵاتپارێزی خۆیان، هاوکاری یەکدیان کردووە. پێویستە ئەمرۆش گەلەکەمان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریەکان و بەدەستهێنانی پێداویستیە سەرەکیەکان و ژیانی گەلەکەمان لە خۆی، سەفەربەرد ببن. پێویستە کە چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەموو جێگەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئازەربایجان، بێ ئەوەی هیچ چاوەڕوانییەکاینا  لە رژێم هەبێت، ژووری بەڕێوەبردنی قەیرانی مەدەنی پێکبهێنن و هاوکاری خەڵکی خۆیان بکەن.

کۆدار لەگەڵ ئەوەی جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەکات، بانگەوازی لە هەموو کەسایەتی، جەماوەر، چالاکوانان و گەلەکەمان دەکات کە لە دۆخی قەیران و سەختەکاندا هاوکاری گەلەکەیان بکەن. هاوکاریکردنی گەلەکەمان لە خۆی کە رووبەرووی بوومەلەرزە بووەتەوە، ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆڤییە."

ف.ق