بارتن: من دەبمە دەنگی ژنان و گەنجان
ئۆزنور بارتن پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ بۆ پەرلەمان وتی، "ئێمە ڕووبەڕووی مێشکێکی ملهوڕی دەسەڵاتدار بووینەتەوە. من دەچمە پەرلەمان بۆ ئەوەی ببمە دەنگی ژنان و گەنجان."
ئۆزنور بارتن پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ بۆ پەرلەمان وتی، "ئێمە ڕووبەڕووی مێشکێکی ملهوڕی دەسەڵاتدار بووینەتەوە. من دەچمە پەرلەمان بۆ ئەوەی ببمە دەنگی ژنان و گەنجان."
قەڵای نیشتمانپەروەری و بەرخۆدانی جۆلەمێرگ ئامادەکاری دەکات جارێکیتر مێژوو لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا بنووسێتەوە. جۆلەمێرگ ژمارەی دانیشتوانەکەی ٣٠٠ هەزار کەسە و نزیکەی ١٨٠ هەزار دەنگدەری هەیە. شاری جۆلەمێرگ لە کوردستان و تورکیا گەنجترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە. پارتی چەپی سەوز دەیەوێت هەر سێ کورسییەکەی جۆلەمێرگ بۆ پەرلەمان بباتەوە.
پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ وەزیر جۆشکون پارلاک، ئۆزنور بارتن و ئۆنور دوشونمەزی کردووە بە پاڵێوراو. ئۆزنور بارتن پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ وتی، کارێکی زۆر ماوە، کە دەبێت بۆ گەلی کورد ئەنجام بدرێت. بارتن ڕاشیگەیاند، دەسەڵات وڵاتەکەی داڕماندووە و وتی، "ئێمە لە کات و ساتێکداین، زوڵێمکی زۆر لە گەلی کورد دەکرێت و بە توندی دەچەوسێنرێنەوە. گەلی کوردستان ئەمڕۆ مافی هاوڵاتیبوونی یەکسانیان نییە. هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانی ئێمە ملیۆنان کەسە، بەڵام ئێمە قبوڵ ناکرێین. زمان، کولتور و ئیرادە و ویستی ئێمە دانی پیادا نانرێت.
ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئەم مافانە، هەموو شوێنێک دەکەینە مەیدانی بەرەنگاری و بەرخودان. ئێمە پەرلەمان، شارەوانییەکان، ناوەندی پارتی، شەقامەکان و هەموو شوێنێک دەکەینە بە مەیدانی بەرەنگاری. ئێستا من ئەرکێکم گرتووەتە ئەستۆ. بەڵێن بە گەلەکەم دەدەم، کە ئەرکەکەم بە شێوەیەکی هێژا و شایستە ئەنجام بدەم. لە وڵاتەکەدا مێشکێکی ملهوڕی زاڵمی دەسەڵاتپەرست هەیە، بۆ ئەوەی ببم بە دەنگی ژنان و گەنجان دەچمە پەرلەمان".
ژ.ت