جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئایشه ئاجارا باشاران وتی، گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان درێژه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی و باسی له‌وه‌كرد كه پیلانگێڕی و گۆشه‌گیری له‌یه‌كتر دابڕاو نین، ئۆجالانیش گۆشه‌گیری وه‌ك به‌شێك له پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. باشاران وتی، كه هه‌روه‌ك چۆن راده‌ستكردنه‌وه‌ی به توركیا ته‌نیا توركیا رۆڵی تێدا نه‌بوو، گۆشه‌گیریش خاوه‌نی كاراكته‌رێكی نێونه‌ته‌وه‌ییه.
باشاران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و پیلانگێڕیه‌ی 23 ساڵه به‌رده‌وامه نه‌ك هه‌ر له كوردستان، له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ئارادایه و وتی، "من نامه‌وێت بچمه‌ناو لایه‌نه یاساییه‌كه‌ی بابه‌ته‌كه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی یاساییمان نییه. رژێمی جیاواز له كاردایه كه رێكاری نێونه‌ته‌وه‌ییشی هه‌یه. كاتێك مرۆڤ له‌و قۆناغه ده‌ڕوانێت، كاتێك عه‌بدوڵا ئۆجالان له سوریا ده‌ركرا، ئێمه ده‌بینین كه هێزه ئیمپریالیسته‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سیاسه‌تێكی چۆن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ویستیان رێگری له‌و مۆدێل و روانینه بگرن كه ئه‌مڕۆ له رۆژئاوا هاته‌وه‌ته ئاراوه. سیاسه‌ته‌كانی ئاسته‌نگكردنی یه‌كێتی كوردان له باشور به ته‌واوه‌تی ئه‌نجامی ئه‌جیندای ئه‌و كاته‌یه".
باشاران باسی له‌وه‌كرد، كه پرسی كورد بووه‌ته ئامراز و كارتێك بۆ ئاكه‌په، ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌كی چاره‌سه‌رنه‌كراو بیهێڵێته‌وه.
باشاران رایگه‌یاند، "ئاكه‌په بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی خۆی جێگیر بكات چاره‌سه‌رنه‌كردن ده‌سه‌پێنێت. ئیتر به‌و ده‌سه‌ڵاته چاره‌سه‌ری نایاته ئاراوه. عه‌بدوڵا ئۆجالان زۆر جار وتی به هه‌فته‌یه‌ك چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. خۆی له خۆیدا ئه‌گه‌ر لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه جێبه‌جێ بكرایه ئیتر ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه قسه‌مان نه‌ده‌كرد".
هـ . ب