کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٧ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی کەمال سادق قادر و وەستا سدیق ساڵیاوایی رایگەیاندووە: " وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری ئێران و چه‌ته و جاش و چڵكاخۆرانی، راده‌گه‌یێنین كه گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شه‌هید كه‌ماڵ و شه‌هیدانی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌لماندوویانه، هیچ كات له خه‌بات و خواستی ئازادی پاشگه‌ز نابن و رۆژبه‌رۆژ په‌ره به خۆڕاگری و گرم و گوڕتر كردنی تێكۆشان ده‌ده‌ن".
دەقی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
به درێژایی مێژوو نه‌یارانی گه‌ل و داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌مان، به‌تایبه‌ت رژێمی فاشیست و سه‌ره‌ڕۆی زاڵ به سه‌ر ئێران، به توندترین و قیزه‌ونترین شێوه په‌لاماری شۆڕشگێڕان و پێشه‌نگانی تێكۆشانی ئازادیان داوه. شه‌هید كه‌ماڵ یه‌ك له‌و شۆڕشگێڕه پێشه‌نگ و كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بوو كه ساڵی ٢٠١٦ كه‌وته به‌ر ره‌ق و كینی داگیركه‌رانی كوردستان و چه‌ته و چڵكاوخۆرهكانیان. له حهوتهمین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هاده‌تی هه‌ڤاڵ “كه‌مال سادق قادر” و هه‌روه‌ها تێكۆشه‌ر و وڵاتپارێزی كورد “وه‌ستا سدیق ساڵیاوایی” یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م دوو شه‌هیده و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و دیمۆكراسی به‌رز و پیرۆز راده‌گرین.
هه‌ڤاڵ كه‌ماڵ، ساڵی ١٩٦٦ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ره‌نجده‌ر و وڵاتپارێزی پێنجوێن له‌دایكبوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای جه‌وانیه‌وه هه‌ستی به زۆڵم و زۆرداری داگیركه‌ران و دۆخی ناله‌باری كۆمه‌ڵگا كرد. به هۆی كه‌سایه‌ت و رۆحی پاك و بێگهردیهوه ئه‌و دۆخه‌ی په‌سند نه‌كرد و بۆ سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌رزی خاك و خه‌ڵك، رێگای سه‌خه‌ت و پڕله‌شانازی خۆڕاگری و خه‌باتی هه‌ڵبژارد. به‌م شێوه‌یه بوو به خاوه‌ن هه‌ڵوێست، هه‌ڵوێستێك كه تا دوایین هه‌ناسه به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه پێداگری له‌سه‌ر كرد.
شه‌هید كه‌ماڵ خاوه‌ن تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵ بوو له مه‌ڕ ره‌گ و ریشه‌ی گرفت و كۆسپه‌كانی كۆمه‌ڵگا و گه‌له‌كه‌مان. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه بۆ گه‌یشتن به ئازادی و ئارامی، پێویسته له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا ئاستی خه‌بات و خۆڕاگری به‌رز بكرێته‌وه. هه‌ربۆیه بۆ خۆشی له‌كرداردا بوو به هێما و نموونه‌ی راسته‌قینه‌ی به‌رخۆدان و تێكۆشان له شاخ و شار و گرتووخانه. هه‌ڤاڵ كه‌ماڵ وێڕای برینداری، ئه‌شكه‌نجه، زیندانی كردن، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی داگیركه‌ران و نۆكه‌رانیان، نه‌ته‌نیا دڵ‌سارد و لاواز نه‌بوو، به‌ڵكوو هه‌رجاره به بڕیار و باوه‌ڕ، به‌تین و توانایه‌كی زیاتره‌وه پێداگری له سه‌ر رێبازهكی ده‌كرد.
هه‌ڤاڵ كه‌ماڵ به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وینداری ئازادی و دیمۆكراسی بوو، به‌باشی له ره‌مزی سه‌ركه‌تنی گه‌لی كورد واتا “یه‌كێتی و یه‌كریزی” تێگه‌یشتبوو. هه‌موو كات خه‌مخۆر و یاره‌مه‌تیده‌ری خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له پارچه‌كانی دیكه كوردستان بوو. به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی ناسی، به هه‌وڵ و هێزێكی كه‌م وێنه‌وه بۆ هاوخه‌باتی و یه‌كریزی ناو ماڵی كورد تێكۆشانی كرد. ئه‌و هه‌موو ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه‌ی كه داگیركه‌رانی كوردستان به‌سه‌ر گه‌ل و وڵاته‌كه‌ماندا سه‌پاندوویانه، له هزر و بیری خۆیدا سڕیه‌وه و به كردار، لهباكوورهو هه‌تا رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌ی كه پێویست بوو و له‌توانایدا بوو بۆ پێشخستنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد پێكێهێنا. هه‌ڤاڵ كه‌ماڵ سادق قادر به ره‌وشت، ژیان و خه‌باتی خۆی ببوو به خۆشه‌ویستی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به تایبه‌ت گه‌نجان و ئازادیخوازان. ئه‌و مرۆڤێكی ئازاد و خۆنه‌ویست بوو كه به هه‌ڵوێست و هه‌ڵسووكه‌تی خۆی بوو به مامۆستا و رێبوارێكی راسته‌قینه‌ی رێی رزگاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه چه‌وساندنه‌وه و داگیركاری.
بێگومان له‌وه‌ها بارودۆخێكدا كه گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له‌هه‌موو كات زیاتر نزیكی ئازادی بۆته‌وه و هاوكات هێرش و په‌لاماری داگیركه‌رانیش له هه‌موو شوێنێكی كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه، پێویسته به‌و زانابوون، ئیراده، خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕه‌ی كه شه‌هید كه‌ماڵ به‌بنه‌مای گرت، له‌هه‌موو شوێنێك ئاستی خۆڕاگری و خه‌بات به‌رز بكه‌ینه‌وه. باشترین رێزگرتن و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌هیدان، درێژه‌دان به رێباز و تێكۆشانهكهیانه.
جارێكی دیكه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری ئێران و چه‌ته و جاش و چڵكاخۆرانی، راده‌گه‌یێنین كه گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شه‌هید كه‌ماڵ و شه‌هیدانی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌لماندوویانه، هیچ كات له خه‌بات و خواستی ئازادی پاشگه‌ز نابن و رۆژبه‌رۆژ په‌ره به خۆڕاگری و گرم و گوڕتر كردنی تێكۆشان ده‌ده‌ن. هه‌ر شه‌هیدێك، هێز و هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ به‌رده‌وامی دان به شۆڕش. له كۆتاییدا، جارێكی دیكه یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هیدان كه‌ماڵ سادق قادر و وه‌ستا سدیق ساڵیاوایی و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی و دیمۆكراسی به‌رزو پیرۆز راده‌گرین، سوێند و په‌یمانمان به شه‌هیدان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌كانیان، كه هه‌مان بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیمۆكراتیكه، درێژه به‌خه‌بات و خۆڕاگری بده‌ین.
هـ . ب