بایک: گەلی کورد لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا واتادارترین وەڵام بە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەداتەوە

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە وتی: "لەو بڕوایەداین لەم نەورۆزەشدا گەلی کورد دەڕژێتەەوە گۆڕەپانەکان، نەورۆز بە جۆش و بەرخۆدانێکی گەورەوە پیرۆز دەکات و جارێکیتر دڵسۆزیی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەداتەوە".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) وتی، لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا مانادارترین وەڵام بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەدرێتەوە و وتیشی: "ئێمە لەو بڕوایەداین گەلی کورد لەم نەورۆزەشدا دەڕژێنەوە گۆڕەپانەکان و نەورۆز بە جۆش و خرۆش و بەرخودانێکی گەورەوە پیرۆز دەکەن و جارێکیتر دڵسۆزیی خۆیان بۆ رێبەر ئاپۆ نیشان دەدەنەوە".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە پێش پیرۆزباییەکانی نەورۆز قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ڕایگەیاند، نەورۆز بەرخۆدانێکی مێژووییە. جەمیل بایک وتی: "واتای نەورۆز بەرخۆدانە لە دژی دوژمن، راپەڕینە لە دژی کۆیلایەتی".

جەمیل بایک باسی ئەوەیکرد، گەلی کورد هەمیشە بە بەرخۆدان لە دژی داگیرکەران بوونی خۆی پاراستووە، گەلی کورد نەریتێکی مێژوویی لەو جۆرەی هەیە و وتی: "هەر کاتێک گەلی کورد لە بەرخۆدان دوور کەوتبێتەوە بوونی کوردیش کەوتووەتە مەترسی و  ڕووبەڕووی لەناوچوون و سڕینەوە بووەتەوە. بۆ نەهێشتنی ئەو هەڕەشە و مەترسیانە، بەرخۆدان مەرجێکە و گەلی کورد هەمیشە ئەو کارەی کردووە. گەلی کوردیش جگە لە بەرخۆدان هیچ پشتیوانییەکی تری نییە، کە پشتی پێی ببەستێت.

"بوون بە بەرخودان لە دژی سیستمی داگیرکەری مسۆگەر دەکرێت"

لەبەر ئەو تایبەتمەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەیە، کە نەورۆز لە ناو ۆمەڵگەى کورددا خوڵقاوە، چونکا پێناسەی ڕاستی و هەستی دەکات و خۆی پێ دەردەبڕێت. پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگای کوردی و نەورۆز لەم سەردەمەشدا هەیە و بەردەوامە. وەک لە مێژوودا ئەنجامدراوە، ئێستا کورد بوونی خۆی بە هۆی بەرخۆدانەوە درێژە پێدەدات و ئازادی بەدەست دەهێنێت. ئەوەش ناوی نەورۆزە. لە سەدەی ٢٠ دا سەرلەنوێ داگیرکردن و داگیرکاری بەسەر کوردستاندا سەپێنرا. ڕاپەڕینەکانی دژ بەوەش سەرکوتکران و نەبوونی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی بەسەر گەلی کورددا سەپێنرا. دەیانخواست کوردبوون بە تەواوی سەرکوت بکرێت و لەبیر بکرێت. گەلی کوردیان خستە ژێر پرۆسەی نکۆڵیکردن و لەناوبردن و سڕینەوە. لە دژی ئەو سیستمە داگیرکەرە سەرکوتکار، نکۆڵیکار و لە ناوبەرە دا هەبوون تەنها بە بەرخۆدان دەپارێزەرا.

"لە سروشتی نەورۆزدا بەرخۆدان هەیە"

ڕێبەر ئاپۆ لە دژی داگیرکەری دەستی بە تێکۆشانێک و بەرخودانێکی لەو شێوەیە کرد و گەلی کوردی جارێکی دیکە گەیاندەوە نەورۆز. گەلی کورد لەگەڵ نەورۆزدا یەکیگرتەوە و بوون بە یەک، سروشتی خۆیان سەرلەنوێ دۆزییەوە و خۆی سەرلەنوێ بنیادنایەوە. دەتوانین بە ئاسانی ئەوە بڵێین، نەورۆز و گەلی کورد یەکتر تەواو دەکەن. گەلی کورد بە نەورۆزەوە سروشتی خۆی سەرلەنوێ دۆزییەوە، نەورۆزیش گەیشتەوە بە مانای ڕاستەقینەکەی خۆی. چونکە لە سروشتی نەورۆزدا بەرخۆدان هەیە، گەلی کوردیش هەبونی خۆی بە بەرخودان دەپارێزێت. لە سەختترین هەلومەرجدا، کە کەس چاوەڕێ نەبوو، گەلی کورد بوونی خۆی بە بەرخۆدانی خۆی دیاریکرد.

"دوای بەرخۆدانی گەریلا، نەورۆز بوو بە راپەڕین و سەرهەڵدان"

چالاکییە مێژووییە مەزنەکەی مەزڵوم دۆغانیش بەو شێوەیە بەڕێوەچوو. لەو هەلومەرجە تاریک و دژوارانەدا، کە دوژمن هەوڵی سەرکوتکردن و تەسلیمکردنی هەموو شتێکی دەدا، ئاگری نەورۆز داد و مێژووی نوێی ئافراند. ئەم مێژووە مێژوویەکی نوێیە، کە بە بەرخۆدانەوە هەبوون بوون و ئازادیی خۆی مسۆگەر دەکات، بۆیە مەزڵوم دۆغان لەلایەن گەلەوە وەک کاوەی هاوچەرخ پێناسە کرا و ناسێنرا. گەل درێژەىی بە نەریتی بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان دا و نەریتی نەورۆزیان زیندوو کردەوە و بەرخۆدانی نەورۆزیان ئافراندەوە. دوای ئەوە گەریلاکان لە دژی داگیرکاری دەستیان بە تێکۆشان و بەرخودان کرد، گەلی کورد بە بەرخۆدانێکی زۆرەوە پێشوازییان لە نەورۆز کرد و هەموو نەورۆزێکی کردە راپەڕین و سەرهەڵدان. لەبەر ئەو ڕاستییە ڕێبەر ئاپۆ بە گەلی کوردی وت 'گەلی نەورۆز'، چونکە بە هەموو نەورۆزێک گەلی کورد هەندێک زیاتر ئاگایی و هۆشیاریی لەسەر ڕاستیی خۆی بۆ روون دەبوویەوە و خۆی دەئافراندەوە.

"پێویستە کورد لە نەورۆزدا بڕژێتە گۆڕەپانەکان"

ئەم دۆخە هێشتا بۆ رۆژگاری ئەمڕۆمان بەردەوامە. بۆ کورد نەورۆز هەر بەو مانایە دێت. مانادارترین وەڵامی کورد لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە ئەوەیە، کە گەلی کورد بڕژێتە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و ئیرادەی خۆیان نیشان بدەن. ئێمە لەو بڕوایەداین ئەم نەورۆزەش گەلی کورد دەڕژێتە گۆڕەپانەکان و گۆڕەپانەکان دادەپۆشن و بە پەرۆشی و تامەزرۆیی و جۆش و خرۆش و بەرخۆدانێکی زۆرەوە نەورۆز پیرۆز دەکات و جارێکی دیکە دڵسۆزیی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەداتەوە. ئەوەش دەبێتە گورزێکی گەورە، کە بەر  فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەکەوێت".

ژ.ت